کاروانی ئومێد پێش لە جەژن دەبێتە وەسیلەی خۆشحالی سەدان منداڵ
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان هاوکاری جڵوبەرگ و پێڵاو بە سەر سەدان منداڵ دابەش کرد.
کاروانی ئومێد کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات پێش لە هاتنی جەژنی رەمەزان هاوکاری بە سەر منداڵەکانی دیاربەکری دابەش کرد.
منداڵەکان لەگەڵ خانەوادەکانیان چوونەتە دوکانێک و پێی ویستی خۆیان جڵوبەرگ و پێڵاویان هەڵبژارد.
عبدالرحیم کارادەنیز یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕۆژێک کە دەزگاکەیان دامەراندووە هەموو ساڵێک پێش لە جەژن هاوکاری جڵوبەرگ دابەش دەکەن و وتی، "ئێمە وەک کاروانی ئومێد لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزانەوە بەردەوامین چالاکییەکانمان. ژمارەیەکی زۆر هاوکاری وەک خواردن، پارە و گۆشتمان دابەش کرد. ئەم هەفتەیەش هاوکاریمان بە سەر نزیکەی ٢٠٠ خانەوادەی هەژار دابەش کرد."
کارادەنیز لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد کە بانگێشتیان کرد کە بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان لە ١٢ مانگی ساڵدا بەردەوام بێت چاوەڕوانی پشتگری ئەوانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.