وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامی مەولودی ٢٠٢٥ی بڵاو کردەوە.

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر یەکەم بەرنامەی مەولودی ئەمساڵی لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ رێکخست و پەیامەکەی بۆ مەولودی ئەمساڵ بڵاو کردەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات، ئەمساڵ یەکەم بەرنامەکەی لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری هەزاران کەس بە تەوەری "ژیان و تێگەشتن لە سوننەتی حەزرەتی موحەممەد" بەڕێوەچوو.
دوای وتارەکان لە کۆتایی بەرنامەکە وەقفەکە پەیامی ئەمساڵی بەرنامەکانی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
"بسم الله الرحمان الرحیم
پەیامی وەقفەکەمان بۆ مەولودی نەبی بە تەوەری رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد (د.خ) /نیسانی ٢٠٢٥
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگاری جیهانەکان. سەڵات و سڵاو بۆ بەندەکەی و پێغەمبەرەکە حەزرەتی موحەممەد کە رێبەری بەرخۆدانە و خانەوادەکەی و یارانی بێت.
١- بەرخۆدان؛ موژدەگاکنی سەرکەوتنەکانی پیرۆز و نزیکە: رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
تاکە وەڵامێک بۆ شەڕێکی بێبەزەیی و ناڕێژەیی کە بەسەر جوگرافیا موسڵمانەکاندا سەپێنراوە، کە ویژدان و دادپەروەری پەراوێزخستووە، بەرخۆدانێکی پیرۆزە. هێرشەکانی کۆتایی کە وەحشترە لە جینۆسایدەکانی لە مێژوودا دەزانرێن رەنگدانەوەی بێ مەرحەمەتی و رووی پیسی زاڵمەکانە. ڕێبازی ڕێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد (د.خ) بۆ پاراستنی مسوڵمانان و ئیرادەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاران؛ بنەمایەکی بنەڕەتییە کە دەبێت هەموو مسوڵمانێکی بە شەرەف و بە عیزەت لە باوەشی بگرێت. نموونەیەک لەم بەرەنگاربوونەوەیە؛ لە شکۆمەندی بەدر و تاقیکردنەوەی ئوحود و ڕۆحی کۆڵنەدان لە دژی سوپای ئەحزابدا شاراوەتەوە.
٢- قودسیەت؛ نیشانەی جیاوازی حەق و باتیلە: شاهێدی حەقیقەت حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
لەم قۆناغەی دژوار کە فیتنەکانی توند هەیە و بیری مسوڵمانەکان تێکەڵاو بووە؛ ئەو فەجرەی سادیق کە چاوەڕوانین لە تێکؤشانی مافداری موجاهیدەکانی فەلەستینیدا وەک ڕۆژ دەدرەوشێتەوە. حەقیقەت ئەمەیە، ئەمە شەڕی فورقانە. بۆ ئەوانەی عەقلیان هەیە؛ حەق و باتیل بە شێوەیەکی روون لە یەک جیا بوونەتە. بەرخۆدانی حەماس، جیهادی ئیسلامی، گەلی غەززە و پارێزراوەکانی مزگەوتی ئەقسا؛ منداڵەکانی بە شەرەفی ئوممەتی لە خەو هەستاندووە کە زیاتر لە سەدەیەکە هەوڵی خەوتنیان دەدرێت. ئەوانەی لە خەو هەستاون تەنها مسوڵمانەکان نین؛ تەواوی مرۆڤەکانی خاوەن ویجدان لە خەلەکانی دەوڵەتەکانی ئیمپریلایستن.
٣- حامیەت؛ هەوڵێکی بێ کۆتای تێکۆشانێکی مافدارە: خاوەنی شەرەف حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
ئاشکرایە کە کاریگەری سەپاندنی سزا لە لایەن دادگاکانی نێودەوڵەتی بە سەر ئیسرائیلی سەهیۆنی و دەوڵەتەکانی ئیمپریالیست نییە. دەبێت گەڵانی مسوڵمان بەڕێوبەرانیان ناچار بکەن کە دەست بە کار بن کە پەنایان بە بەهانەی "سوودەکانی باڵای دەوڵەت" بردوون. چونکە ئەوەی "ئەهریمەنی ئیمپریالیست" هەوڵی لەناوبردنی دەدات تەنها گەلی مەزلوومی فەلەستین نییە و تەواوی گەڵانی مسوڵمانە.
٤- عەدالەت؛ گەرەنتی خۆشی و سەلامەتی جیهانە؛ نمونەی مەرحەمەت حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
دینی ئیسلام ئاوێکی ژیانە کە دادپەروەری، ئاشتی و سەلامەتی بە دونیا دەبەخشێت. مەرحەمەتی بێ وێنەی حەزرەتی پێغەمبەر (د.خ) کە بۆ پاراستنی روومەتی مرۆڤایەتی نیشانی داوە قوتابخانەیەکی حەکیمانەیە کە دڵەکانی فەتح کردووە. موجاهیدەکانی حەماسی کە -لەگەڵ وێرەکی- مەرحەمەت فێری مرۆڤایەتی دەکەن بەو هەڵوێستەیان کە لە ئاڵوگۆڕی ئەسیر نیشانیان دا نیشانەی رووحێکی بەرزە. قیاسێکی بە ویجدانانە لە نێوان ئەسیرەکانی فەلەستینی و ئیسرائیلی وەک ئاوێنەیەک لە نێوان مەرحەمەتی ئیسلام و وەحشیەتی کوفر دەبێت.
٥- شەهادەت؛ ئەنجامێکی بەرزی خۆبەخشی و پاکین: پێشەوای وێرەکی و جەسارەت حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
شەهادەت ئەنجامی حەقداری تەمەنێکی تەرخان کراوە. شەهیدەکان هێمای رێگای تێکۆشانی مافدارن. شەهیدەکانی تۆفانی ئەقسا ئیسماعیل هەنییە، یەحیا سینوار، محەمەد زەیف و هەموو شەهیدەکان شانازی و فەخری ئوممەتن. ئەوان مامۆستای پیرۆزن کە بە شانازییەوە پێشکەشی مسوڵمانان دەکەن کە تووشی نەخۆشی دونیا بوون، خۆبەخشی و پاکی چۆن بۆ دۆزی ئیسلام دەبێت. بەرپرسیارێتی ئەو باوەڕدارانەی کە ماونەتەوە، ئامێزگرتنی ئەو میراتەیە کە شەهیدان بەجێیان هێشتووە و بەردەوام بن لەسەر ئەم ڕێگایە.
٦- برایەتی؛ هاوکاری و هاودەنگی بەرپرسیارێتیێکی ئیسلامیە؛ هێمای وەفا حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
موجاهیدەکانی حەماسی و گەلی فەلەستین کە لە ئەنجامی تۆفانی ئەقسا سەهیۆنییەکانیان شکەست دا لەم بەرخۆدانەی پیرۆزدا بە تەنها جێهێڵران. بۆیە تەواوی مسوڵمانەکانی دونیا قەرزداری خەلکی غەززەن. زیندووکردنەوە و ئاوادانکردنەوەی دووبارەی غەززە پێویستی بەرپرسیارێتی مرۆیی و ئیسلامیمانە. هەر کەس و کۆمەڵگایەکی مسوڵمان دەبێت بە پێی هێزی خۆیان هاوکاری بکات.
٧- حیکمەت؛ ئاوێنەی سەبڕی ئازادی و رزگاریە: رابەری رزگاری حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
ئازادی بنەڕەتیترین مافی هەموو جوگرافیاکانی مسوڵمانە. شەڕەکانی کە لە جوگرافیاکانی گەڵەکەی مسوڵمانن ئەنجام دەدرێن هیچ سوودێکیان بۆ مسوڵمانەکان نەبووە. بە دڵنیاییەوە کۆتایی هێنان بە شەڕەکە بە ڕووخاندنی ئەو سەرکردە ستەمکارانەی کە ناوچە موسڵمانەکانیان گرتووەتەوە باشترە لە درێژەدان بە شەڕەکە. هیوادارین ئەو شۆڕشەی لە سوریا ڕوودەدات ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ گەلی سوریا. پێویستە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بە ڕێبازێکی گشتگیرتر دەستپێبکرێت بە شێوەیەک دەرس لە هەڵەکانی رابردوو بگیرێت.
٨- وەحدەت؛ جەختکردنەوەیەکی بەهێزە لەسەر هاوبەشییەکان: رێبەری مسوڵمانەکان حەزرەتی موحەممەدە (د.خ).
تۆفانی ئەقسا و گەشەپێدانەکانی کۆتایی نیشانی داوە کە دونیای ئیسلام لە چۆن دووبەرەکیێکدایە و رابەرەکانیان کە لە لایەن ئیمپریالیستەکان لە سەر سەریان دانراون گرنگی بە سوودەکانی کەسی خۆی دەدەن و بەم شێوەیە زیللەتی لە شوێنی عیززەت هەڵدەبژێرن. هێزەکانی ئیمپریالیست بەو بەناو سەرکردانەی لە سەر سەری جوگرافیاکانی ئیسلامیان داناون نەخۆشییەکانی وەک نەژادپەرستی و مەزهەبپەرستی قوڵدەکات و سوود لەو ئیختیلاف و شەڕی براکوژی وەردەگرێت کە لە ئەنجامیدا رووی دەدات. بێباکی و هەڵوێستی بێباکی ئەم بەناو سەرکردانە بەرامبەر بە کێشەکانی گەلانی مسوڵمان بۆتە جێی قبوڵنەکراو. پێویستە گەلانی مسوڵمان لە دەوری پێکهاتە و سەرکردەیەک یەکبگرن کە تێکۆشان بۆ پاراستنی جوگرافیا چەوساوەکانمان دەکەن، کە بەڕاستی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن و ئیرادەیەکی بەهێز لەم ڕووەوە نیشان دەدەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."
محەمەد عەتا یاچین سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری عەنتاب لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە عەنتاب وتی، "خەڵکی غەززە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، ئێستا نۆرەی ئێمەیە! با پشتیوانی بەرخۆدان بکەین و پێکەوە بنیاتنانی غەززە بگرینە ئەستۆ."