مەلا عوسمان تەیفور: برا فەلەستینییەکانمان بە پێشەوایی حەزرەتی رسول الله بەرخۆدانێک نیشان دەدەن

مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە جزیر وتی، "خوشک و برا فەلەستینییەکانمان بە پێشەوایی حەزرەتی رسول الله بەرخۆدانێک نیشان دەدەن."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات، ئەمساڵ یەکەم بەرنامەکەی لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری هەزاران کەس بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" بەڕێوەچوو.
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة (یەکێتی زانایان و قوتبخانە ئیسلامییەکان) لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
مەلا عوسمان ئاماژەی بەوە کرد کە تەوەری ئەمساڵی بەرنامەکە وەک "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" هەڵبژێردراوە و وتی، "خودا بۆ ئەوەی ستەم، شیرک و کوفر لە سەر زەوی لاببەن و لە شوێنەکەی تەوحید و عەدالەتی و برایەتی حاکیم بکەن پێغەمبەرەکانی ناردووە. ئەم پێغەمبەرانە بۆ مرۆڤایەتی پێشەواییان کردووە. خودا پێغەمبەرەکانی بۆ مسوگەڕکردنی دادپەروەری، براتی و ئازادی ناردووە. رێبەری کۆتاییش پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد موستەفایە. ئەو بە ئیمان، سەبڕ، تێکۆشان و جیهادەکەی و بوارەکانی دیکە تا دواڕۆژ نموونە و رێبەرە."
مەلا تەیفور لە بەردەوامی ئاماژەی بە ئایەتی، "بێ سۆ پێغەمبەری خودا سەرمەشقی چاکە بۆ ئێوە و بۆ هەر کەسێ کە بە خودا و ڕۆژی سەڵا هیوادارە و هەر خەریکی یادی خوایە." کرد و وتی، "ئەو لەبارەی بەرخۆدانیش بۆمان نموونەیە. ئەو بە حەق و عەدالەت لە بەرامبەر تاریکی شیرک بۆمان نموونەیە. ئەو فێری مرۆڤایەتی کردووە کە دەبێت چۆن بەرخۆدان بکرێت."
"حەزرەتی موحەممەد بە بەرخۆدانی خۆی، بە سەبڕی خۆی کۆشکی ستەمی تارومار کرد"
مەلا تەیفور لە بەردەوامی وتی، "ڕۆژێک پێغەمبەری خودا بینی کە خانەوادەی یاسیر بەهۆی ئەشکەنجەکان دەناڵێت. لە دەست پیغەمبەری خودادا هیچ هێزێک و دەرفەتێک نەبوو... بەوان وت، 'ئەی خانەوادەی یاسیر، لە سەر رێگای حەق و توحید موجادەلە بکەن. ئەگەر خۆڕاگری بکەن و سەبات نیشان بدەن، ئەو شتەی بەڵێنی بۆتان دراوە بەهشتە.' واتە، سەبڕ بکەن، سەرتان لە بەرامبەر کوفر نزم نەکەن، خۆتان رادەستیان نەکەن، لە سەر راستی بەردەوام بن لە ژیانتان. پێغەمبەری خودا ئەم ئامۆگارییەی بەوان کرد.
خەباب بن ئەرەت بەهۆی ئەشکەنجەکانی کە تووشی بوبوو هاتە لای پێغەمبەری خودا و وتی، 'ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بۆمان لە خودا داوای یارمەتی ناکەی.' پێغەمبەری خودا فەرمویەتی، 'ئەی خەباب، پێش تۆ ئیماندار هەن. هەندێک پیاو هەبوون لەلایەن کافرەکانەوە زیندانی دەکران و خەندەقیان بۆ هەڵکەند و فڕێدرابوونە ناویەوە. بە ڕمێک سەربڕدرابوون و بە دوو پارچەیان دەبڕدرا. گۆشتیان بە کەرەستەی ئاسنین لە ئێسکەکانیان دڕاوە، بەڵام لە دینەکەیان دوور نەکەوت. سەبریان هەبوو. بەخوا ئەم ئایینە لە سەنعا (پایتەختی یەمەن) تا حەدرەمەوت (لە لوبنان) حاکیم دەبێت.' سەبڕی فێڕی خەباب دەکرد، بەرخۆدانی فێری دەکرد. حەزرەتی موحەممەد بە بەرخۆدان و سەبڕەکەی کۆشکی ستەمی تارومار کرد. موزلووم و موستەزعەفەکانی رزگار کرد. بۆیە ئەو رابەرێکی بەرخۆدانە، ئەو رێبەرە."
مەلا عوسمان لە کۆتاییدا باس لە دۆخی غەززە کرد و وتی، "ئەمڕۆ کەرامەتی مرۆڤ لە فەلەستین نمایش کراوە. هەموو بەها مرۆییەکان لەناوچوون. مرۆڤایەتی لە غەززە لەناو دەچێت و هەموو مرۆڤایەتیش سەیری دەکات. ئێمە ناچارین لە دژی زوڵم و ستەم لە فەلەستین قسە بکەین. خوشک و برا فەلەستینیەکانمان بە پێشەوایی حەزرەتی پێغەمبەر خۆڕاگری نیشان دەدەن. ئەگەر مرۆڤایەتی بەردەوام بێت لە بێدەنگی لەم دڕندەییە، مرۆڤایەتی بوونی نامێنێت. هەروەها پێویستە وەک موسڵمان و مرۆڤ کاردانەوەکانمان نیشان بدەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەندامانی إتحاد العلماء سەردانی دوکاندارەکانی دیاربەکر کرد و بانگێشتیان کرد کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بکەن کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.
وەقفی ئەڤیدارێن پێغەمبەر بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."