ئەدەنە بۆ بەرنامەی مەولودی نەبی ئامادەیە
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئەمڕۆ لە ئەندەنە بەرنامەیەکی مەولود رێکدەخات و ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەکە کۆتایی هاتوون.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکەی وڵات بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات.
تەوەری ئەمساڵی بەرنامەکە "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" دەبێت. و ئەمڕۆ لە شارەکانی وان، ئەدەنە و ئیستانبوول بەرنامەکە بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ئەدەنە بەڕێوەدەچێت. پێدەچێت بەشداریێکی زۆر لە بەرنامەکە هەبێت.
ئۆرهان ئەرکووش یەکێک لە بەرپرسانی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە ئامادەکارییەکان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "دەزگاکانی مەدەنی و ئیسلام پشتگریێکی زۆریان بە بەرنامەکە داوە و هەموو کەس بانگێشتی لایەنەکانی خۆیان کردوون کە بەشداری بەرنامەکە بکەن. هەوڵماندا کە راستەخۆ لەگەڵ هاوڵاتیان پەیوەندی ئەنجام بدەین و بانگێشتیان بکەن بۆ بەشداری لە بەرنامەکە. لە کاتژمێر ١٥:٠٠ەوە لە ٢٠ شوێنەوە پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەکە ئامادە دەبن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.