ئیستانبوول بۆ بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر ئامادەیە

ئامادەکارییەکان بۆ بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخراوە کۆتایی هات.
ئەمڕۆ لە ئیستانبوول بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدانی حەزرەتی موحەممەد" بەڕێوەدەچێت کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخراوە.
بەرنامەکە لە مەیدانی باغجلار بەڕێوەدەچێت و لە مەیدانی بەرنامەکە وێنەی رابەرە شەهیدەکانی حەماسی ئیسماعیل هەنییە، یەحیا سینوار، محەمەد زەیف، ساڵح عاروری، ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس و شەهیدەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم، یاسین بۆرو و مامۆستاکەی شەهید ئایتاچ باران دانراوە.
بەرنامەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ دەست پێدەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد ئەمین یلدرم دامەزرێنەری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول وتی، "ئەی نەوەکانی سەلاحەدین، مناڵی نورەدین زەنگی! بوار بۆ تەمبەڵی و خۆڕازیبوون نییە. لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبینن بە ئیزنی خوای گەورە بە تەکبیرەوە دەچینە ناو مزگەوتی ئەقسا و لەوێ بە ئیزنی خوا نوێژی فەتحکردن ئەنجام دەدەین."
مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستینی لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی لە ئیستانبوول وتی، "گەلی غەززە ئەوەندە مانگە خۆیان رادەستی پڕۆژەی ترامپ و گەماڕۆی برسێتی نەتانیاهۆ نەکردووە. ئێوە گەل و بەرخۆدانی غەززە واز لە چەک و جیهاد ناهێنین. تا کاتێ فەتحکردنی تەواوی خاکەکانی فەلەستین ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت."
مەلا امرالله ئویسال ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە وان وتی، "ئیتر مسوڵمانەکان نەخشەی جیهان دەکێشن."
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر باس لەو ستەمەی لە جوگرافیای ئیسلام هەیە کرد و وتی، "لەبەر ئەوەی وازمان لە ئەخلاقی بەرخۆدانی پێغەمبەر هێناوە لەم رەوشەدایین."