تەقینەوە لە شوێنی پیشەسازی لە دیاربەکر
تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی ٤ی دیاربەکر روویدا. شوێنەکانی کار زیانیان پێگەیشت.
تەقینەوەکە لە کۆگاکەدا بووە کە بەرهەمە جوانکارییەکانی تێدا هەڵگیراوە لە ناوچەی پیشەسازی چوارەم لە ناحیەی کایاپنار لە ناوەندی شاری دیاربەکر.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، بەهۆی پریشکی ئامێری لێهەڵمژینی لەکاتی چاککردنەوەی دەرگای کۆگاکەدا ئاگر دەرکەوتووە و دواتر تەقینەوەیەک رووی داوە.
بەهۆی کاریگەری تەقینەوەکە، سیستەمی شاتەری کۆگاکە بەرەو دەرەوە فڕێدرا.
دوای ئاگادارکردن ژمارەیەکی زۆر تیمی ئاگرکوژێنەوە، تەندروستی و ئاسایش رەوانەی ناوچەکە کران.
لە کاتێکدا تەقینەوە بچووکەکان جارجارە لە ناوەوە بەردەوام بوو، بڵێسەی ئاگرەکە بۆ دوو شوێنی دیکەی کارکردنی دەوروبەری بڵاوبووەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەو ناوچەیە دەستیان بە کارکردن کرد کە ڕێوشوێنی ئەمنی بەرفراوانی تێدا گیرا.
لە کاتی هەوڵەکانی ساردکردنەوەدا، دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەهۆی دوکەڵەکەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون. ئاگرکوژێنەوەکان کە بەهۆی دوکەڵەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەلایەن تیمە پزیشکییەکانی ئامادەبوو لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کراوە.
هەوڵەکانی ساردکردنەوە لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.