لە ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
ئۆپڕاسیۆنەکە دوێنێ شەو ئەنجام درا و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا دەستبەسەر ٦٨ کیلۆ و ٥٠٠ گرام هێرۆین، ٢٣ کیلۆ و ٥٠٠ ماریجوانا و ٩ کیلۆ ماریجوانای تۆزدا گیرا.
حەسەن شلداک پارێزگاری ڕحا باسی لەوە کرد کە ئەم ماددەی هۆشبەرە دەیتوانی ٤١٠ هەزار مرۆڤ ژەهراوی بکات.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا گومانلێکراوێکیش دەستبەسەر کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.