پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندەوەی راگەیاند
پەکەکە راگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆنگرەیان رێکخستووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندن و دانانی چەکیان داوە.
پەکەکە راگەیاند، لە ٥-٧ی ئایار ١٢مین کۆنگرەکەیان رێکخستووە و بڕیاریان داوە کە رێکخراوەکە هەڵبوەشێنن و کۆتایی بە چالاکییەکانی چەکدارانە بهێنن. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە کۆتاییان بە چالاکییەکان لە ژێر ناوی پەکەکە هێناون.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، کۆنگرەکە بە بەشداری ٢٣٢ ئەندام بەڕێوەچووە و دواتر هاتووە، "کۆنگرەی دوازدەهەمی پەکەکە بڕیاری دا کۆتایی بە بوونی رێکخراوەیی پەکەکە بهێنێت و واز لە میتۆدی خەباتی چەکداری بهێنێت، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆسە پراکتیکییەی کە ئاپۆ بەڕێوەی دەبات و ئەو کارانەی بەم ناوەوە ئەنجام دەدرێن ڕاگرت."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە وەک هۆکاری هەڵوەشاندنی باس لەوە کرا، "دیالێکتیکی مێژوویی هەزار ساڵەی پەیوەندییەکانی کورد و تورک نیشانی داوە کە پرسی کورد تەنیا بە چارەسەرکردنی لەسەر بنەمای نیشتمانێکی هاوبەش و هاوڵاتییەکی یەکسان بەدی دێت. هەروەها پێشهاتەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی کورد-تورک چارەنووسساز دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.