"٣ رۆژ لە سەر چیا بووم کوڕەکەم نیشانی منیان نەدا"

٣ مانگ بە سەر چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان تێپەڕی.
ئەو دایکانەی ٨٨ رۆژە بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر بوون باس لەوە دەکەن، تا کاتێک منداڵەکانیان نەگەڕێنەوە بەردەوام دەبن لە چالاکی دانیشتن و کۆتایی بە چالاکیەکەیان ناهێنن.
سەودەت دەمیر کە بۆ کوڕەکەی فاتح دەمیر کە ٥ ساڵ پێشتر کاتێک تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو رفێندرا، لە شارۆچکەی هێنی هاتوە و بەژداری چالاکی دانیشتن بووە ئاماژەی بەوە کرد، ٣ مانگە بەردەوامن لە چالاکی دانیشتن.
سەودەت دەمیر وتی، "کوڕەکەم لە نانەواخانە کار دەکرد. هەدەپەیەکان دەرمان بە کوڕەکەم دا و ئەوی لە ئێمە دوور کرد. کاتێک ئاگادار بووین، ئەوی ناردین بۆ شاری مەلەتی. کاتێک چووە وێ بە تەلەفۆن پەیوەندی لەگەڵی ئەنجام دەدەن و کوڕەکەم دەبن."
"منداڵەکەت لای ئێمەیە؛ بە ئێوە نادەین!"
سەودەت دەمیر وتی، "بۆ ماوەی ٣ رۆژ تەلەفۆنەکەی داخرابوو. لەگەڵ ٣ هاوڕێکەی چووبوو، یەکێک لە هاوڕێکانی لە رۆژی ٩مدا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێمە ئەنجام دا وتی، 'کوڕەکەت لە دیاربەکرە.' هاوڕێکەی وتی، 'من ناهێم. ئەگەر بهێم دڵتەنگی دایکم دەبم. من نەچووم بەڵام فاتح و هاوڕێکەی لە رێگادانە، رێگری لێ بکەن تاکو نەچێت.' ئێمە ٣ تاکسیمان وەرگرت و هەر کەسێک چووە شوێنێک بەڵام نەماندۆزی. وێنەکەی نیشانی دوکاندارەکانی ئێرەمان دا. وتیان 'بەڵێ راستە لێرە بوو، لە ئێمە ئاو کڕی و تەلەفۆنەکەی فڕۆشت.' هەنێکیان وتی، 'چووە لجێ.' ئێمەش چووینە گودەواری لجێ. ئەوانەی لەوێ بوون وتیان 'راستە کوڕەکەت لای ئێمەیە؛ بەڵام بە ئێوە نادەین.' ٣ رۆژ لەوێ بووم بەڵام کوڕەکەم نیشانی منیان نەدا."
"ئەوێ دۆزەخە؛ کاتێک دەرفەت بە دەستت هات رابکە و وەرە"
سەودەت دەمیر لە بەردەوامی بانگێشتی کوڕەکەی کرد، وتی، "هەوا سارد بووە. من چۆن بچمە ماڵ و خۆم گەرم بکەم و کوڕەکەم لای من نەبێت. هەموو رۆژێک لە دەرەوەیە. ئێمە لێرە لە چادر دەمێنین بەڵام ئەو لە دەرەوە لە ژێر بارانە. چی دەخوات، چی دەخواتەوە؟ کوڕەکەم، ٥ ساڵە من و باوکێت بە حەسرەتی تۆ دەگرین. بەهۆی گریان چاوەکانمان کوێر بوو. ئەوێ دۆزەخە؛ کاتێک دەرفەت بە دەستت هات رابکە و وەرە. هەموو ماڵ چاوەڕوانی هاتنی تۆیە. برازاکەت هەموو رۆژێک تەلەفۆنی من دەکات و دەڵێت، 'داپیر، هەواڵێک سەبارەت بە مامم هەیە؟ مامم ئەتۆی دەبینێت.؟' ئەوی گومان دەکات ئەمن هاتمە ئێرە تاکو ئەتۆی ببەم. چی دەبێت، وەرە ئێرە و پێکەوە بچین. ئەتۆ هەر چی بلێی با وەکو تۆ بێت. لە کاتێک ئەتۆ چوویی جەژنمان نەبینیوە. هەموو کاتێک فرمێسک و گریان بووە."
"ئەگەر منداڵەکانتان ئێوەتان ببینن وێرەک دەبن"
سەودەت دەمیر لە بەردەوامی بانگێشتی ئەو خانەوادەیانە کرد کە منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە رفێندراون، وتی، "دایکەکان و باوکەکان! بۆ منداڵەکانتان وەرنە ئێرە و بەژداری چالاکی بن. ئەگەر منداڵەکانتان ئێوەتان ببینن وێرەک دەبن. لە گوشەی ماڵەکەتان مەگرین، وەرنە ئێرە. دوێنێ دوو کەس لە سەر چیا رایان کردوە و چوونە لای دایکیان و خۆشەویستەکانیان. إن شاء الله منداڵەکانی ئێمەش دێن. ئێوەش رابکەن و وەرن و ئێمە خۆشحال بکەن. تا کاتێک نەهێن ئێمە لێرە دەبین. یان لێرە دەمرم و یانیش پێکەوە دەچین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.