گەنجانی دیاربەکری رێپێوان بۆ غەززە ئەنجام دەدەن

بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بە ئامانجی پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانە کردنی رژێمی داگیرکەر لە دیاربەکر رێپێوانێک رێکخست.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٦٠٣ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە. لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی جیهان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکان خۆپێشاندان و رێپێوان بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر رێپێوان رێکخست. رێپێوانەکە بە بەشداری هەزاران کەس لە ناوچەی باغلاری شاری دیاربەکر بەڕێوەچوو.
لە کاتی رێپێوانەکە زۆر جار تەکبیر و دروشمەکانی دژ بە رژێمی داگیرکەر و پشیتوانی بۆ بەرخۆدان دەگوترا.
رێپێوانەکە لە پارکی قۆشویۆلو بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوی میدیایی کۆتایی هات.
"پێداگرین لەوەی کە غەززە هەموو کاتێک لە ڕۆژەڤماندا بێت"
حوسێن ئۆغوز لە سەر ناوی بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
ناوبراو وتی، "لە دژی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکرد، خەڵکی خاوەن ویژدان ڕژانە سەر شەقامەکان لە سەرانسەری جیهاندا. بێ پچڕان درێژەیان بە کارەکانیان دا. بۆ غەززە گریان و فرمێسکیان ڕشت و هاواریان کرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئێمە وەک بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لێرەین بۆ پاراستنی غەززە و ڕۆحی ئەقسا و مەیدانەکان بە بەتاڵی نەهێڵین. ئێمە بڕیارمانداوە ڕۆح و وروژاندنمان بۆ غەززە بە زیندووی بهێڵینەوە، ڕق و کینەمان بۆ جولەکەکان تیژتر بکەینەوە، هەمیشە بە کاڵا و وزەمان لە تەنیشت موجاهیدەکان و غەززە بین... بڕیارمانداوە بچووکترین ئیمتیاز لە بایکۆتکردنی کاڵای ئیسرائیل و لایەنگرانی نەدەین، هۆشیاری بایکۆت لە دەوروبەرمان بڵاوبکەینەوە و هەرگیز غەززە لە ڕۆژەڤمان دوور نەخەینەوە."
"ئەم کارانەی لە سەرانسەری دونیا رێکدەخرێن بەداخەوە ناتوانن رێگری لە هێرشە وەحشییەکان بکەن"
ئۆغوز لە بەردەوامی وتی، "سڵاو لە هەموو مرۆڤەکانی وێرەک و خاوەن ویژدان بێت کە ڕژانە سەر شەقامەکان و بوونەتە دەنگی غەززە. ئەم کارانەی لە سەرانسەری دونیا رێکدەخرێن بەداخەوە بەس نین بۆ رێگریکردن لە هێرشە وەحشییەکان. ئیسرائیل بەردەوامە زیادکردنی هێرشەکانی و هەموو هاوارێکی ویژدانی پشتگوێ دەخات. هەر جارێک دەڵێین ئەم ئاستە لە بەربەرییەت و دڕندەیی تێناپەڕێنرێت، ئیسرائیل دەگاتە ئاستی دڕندەیی دواتر. هیچ قسەیەک لە سەرکردەکانی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە خەڵکەکەیان موسڵمانە، نییە. سەرکردەکانی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هاوکاری فەلەستین و غەززە بکەن، توانای ئەوەیان نییە کیسەیەک ئارد بخەنە ناو غەززە. ترامپ کە لە چەند هەفتەی رابردوودا چووە وڵاتانی کەنداو، بە بڕی ٣.٢ تریلیۆن دۆلاری وەبەرهێنان و گرێبەستی چەک لە سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و قەتەرەوە گەڕایەوە ئەمریکا. ترامپ بە کردەوە وای لە وڵاتانی عەرەبی کردووە کە ڕێزیان لێبگرن. لە کاتێکدا سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی لە خیانەتێکی گەورەدا درێژە بە چێژەکانیان دەدەن، غەززە ڕاست لە تەنیشت خۆیانەوە پشتگوێ دەخەن."
"ئەی سەرکردەکانی عەرەب! لەو کۆتاییە بترسن کە بۆتان ئامادە کراوە"
ئۆغوز لە کۆتاییدا وتی، "کۆتایی ستەم شکستێکی گەورەیە. نە نەمرود و نە فیرعەون، نە هامان، نە قارون... هیچ کامیان نەیانتوانی لەو کۆتاییە ڕزگاریان بێت کە خوای گەورە بۆی ئامادەکردبوون. نە سامان و نە سوپاکەیان و نە دەسەڵاتیان نەیانتوانی لە زەلیلبوون ڕزگاریان بکات. ئەی سەرکردەکانی عەرەب! لەو کۆتاییە بترسن کە بۆ ئێوە ئامادەکراوە. بترسن لە کۆتایی خۆتان... خیانەتتان لە غەززە کردووە. ئێوە بە دڵ و گیان ملکەچی دوژمنانی خوا بوون و هاوکاریان کردوویتان. پشتتان لە ئیسلام و موسڵمانان کردووە و لە دڵی هەموو مرۆڤە بە ویژدانەکاندا بوونەتە ئامانجی ڕق و کینەیەکی گەورە. مردن بۆ خائینەکان و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن... مردن بۆ موستەکبیرە لووتبەرزەکان... بژی غەززە... بژی فەلەستین... بژی حەماس... بژی خاوەن شەرەف و کەرامەت..." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی ئەبەخی پارێزگای وان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
کاتژمێر ٢٠:١٤ لە شارۆچکەی کیغی پارێزگای بینگۆل بوومەلەرزە بە گوڕی ٤.٣ رووی دا و کاتژمێر ٢٠:٣٢ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ لە ئەدەنە رووی دا.