پەیامی وەقفی یەتیمەکان بە بۆنەی جەژنی قوربان
وەقفی یەتیمەکان بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە جەژن یەتیمەکان لەبیر نەکرێن.
وەقفی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکە گرنگی بە پرسەکانی ئیتاعەت، تەسلمیەتیەت و هاوکاری و پشتیوانی بۆ غەززە و هەژارەکان و سەردانی کەسوکارەکان کرد.
جەمال جاهید ئونسال بەڕێوبەری گشتی وەقفی یەتیمەکان پەیامەکەی خوێندەوە.
ئونسال لەبارەی گرنگی عیبادەتی قوربان وتی، "قوربان نزیکبوونەوەیە بە خودا. گرنگە هەر مسوڵمانێک بەم عیبادەتە نزیکبوونەوە بە خودا بدۆزێتەوە و لە حەزرەتی ئیبراهیم و ئیسماعیل تێبگات. نزیکبوونەوە بە خودا بە عیبادەتی قوربان ئیتاعەت و تەسلیمیەتی ئیبراهیمییە. کاتێک عیبادەتی قوربان بەجێ دەهێنین دەبینە هۆی خۆشحالی و هیوایەک بۆ یەتیم، مەغدوورەکان."
"سەردانی یەتیم، کەسوکار و هەژارەکان کارێکە دەبێتە هۆی خۆشنوودی خودا"
ئونسال لە بەردەوامی باس لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە و جوگرافیاکانی دیکەی ئیسلام کرد و وتی، "ئەمساڵیش بەهۆی دۆخی جوگرافیای ئیسلام بە غەمگینی گەشتینە جەژنی قوربان. فەریادی غەززە بەرزترین ئاسمانەکان دەهەژێنێت. هەموو ڕۆژێک دەبینە شاهێدی هەواڵی شەهادەتی دەیان منداڵ، ئافرەتی و مەزلوومی بێ تاوان. لەگەڵ هەمووی ئەو رەوشە دەبێتە لەم جەژنەشدا سەردانی یەتیم، هەژار و کەسوکارەکانمان بکەین و پیرۆزبایی جەژیان بکەین و خۆشنوودی خودا بەدەستبهێنین."
ئونسال لە کۆتاییدا وتی، "پیرۆزبایی جەژنی قوربانی تەواوی جیهانی ئیسلام بە تایبەت غەززە و یەمەن دەکەین و داوا لە خودا گەورە دەکەین ببێتە وەسیلەی خێر و رزگاری."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.