لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" بەڕێوەچوو

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب کە بۆ تێکشاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" رێکخست.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە هەموو دەرفەتێکدا چالاکییەکانی پشتیوانی لە غەززە رێکدەخات. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفەکە بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب لە دیاربەکر ڕێپێوانێک رێکخست.
دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە محەمەد ئەمین گولسەڤەر لە سەر ناوی وەقفەکە راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
"بەرخۆدان ئەو کەسانەی بەئاگا هێنایەوە کە خەوتبوون"
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە زیاتر لە ٦٣ هەزار کەس شەهید بوونەتە و وتی، "زیاتر لە ١٨ هەزار منداڵ شەهید بوونەتە. ٢ هەزار و ٤٨٣ خانەوادە لەگەڵ تەواوی ئەندامەکانیان شەهید بوون و لە تۆماڕەکان ئیتر نەماون. لە سەدا ٧٠ی شەهیدەکان منداڵ و ئافرەت و بەساڵچووانن. بەهۆی هێرشی سەهیۆنییەکان زیاتر لە ٤٢ هەزار منداڵ یەتیم بوونەتە. رژێمی داگیرکەر هەوڵی لەناوبردنی گەلێک بە گشتی لە غەززە دەدات. ڕۆژنامەنووسانی کە هەوڵی گەیاندنی تاوانەکانی رژێمی سەهیۆنی بە دونیا دەدەن کوژراون، هەوڵ دراوە جینۆسایدەکە بشاردرێتەوە. لەم قۆناغەدا ٢٢٦ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لەم قۆناغەدا گەلان لە دەوڵەتەکان بوێرانەتر هەنگاویان هاوێشتووە و وتی، "گەلانی جیهان لە دژی ستەمەکە تاک دەنگن. گەلان دەنگی هاواری مەزلوومەکان دەبیزن و بەرتەکیان نیشان دەدەن. هەڵوێستی پێداگرانەی گەلی غەززە بووە رێگایەک بۆ گەلانی دونیا. بەرخۆدان ئەو کەسانەی بەئاگا هێنایەوە کە خەوتوون. ویجدانەکان بەئاگا هاتن، شەقامەکان پڕ بوون و مەیدانەکان لە دژی ستەم بوونەتە تاک دەنگ."
"هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران نیشانەی گەیاندنی داگیرکارییە بۆ ئاستەکانی ناوچەیی"
گولسەڤەر لە بەردەوامی ئاماژەی بە گەماڕۆی سەر دەروازەی رەفەح کرد و وتی، "بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر غەززە ژمارەیەکی زۆر چالاکڤان بەردەوامن لە هەوڵەکانی مەدەنی. کاروانی بەرخۆدانی مەغریب ئێستا لە لیبیایە و بەرەو غەززە دەچێت. ژمارەیەکی زۆر چالاکڤان لە چوار لای دونیا بۆ "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ کۆبوون. هەزاران چالاکڤان حەیسیەتی مرۆڤایەتییان هەڵگرتووە. ویجدانی مرۆڤایەتی بە ڕێپێوانی جیهانی غەززە بەرەو غەززە دەڕوات. ئێمەش بۆ پشتیوان بۆ ئەم ڕێپێوانە ڕژاینە سەر شەقامەکان. لەگەڵ تەواوی ئەم گەشەپێدانانە دەوڵەتانی دونیا خۆیان کەڕ و کوێر و لال کردوون و لە بەرامبەر ستەم بێ دەنگن. رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و دەوڵەتەکان پشتیان بە گەلی ستەملێکراوی غيززە کردووە. ئەو جینۆسایدەی لە غەززە رووی دەدات رووی پیس و تاریکی قۆناغی مۆدێرن نیشان دەدات."
هەروەها وتی، "تەنها چەند وڵاتێک پشتیوانی لە بەرخۆدان دەکەن. لوبنان، یەمەن و ئێران کە پشتیوانی لە گەل و بەرخۆدانی غەززە دەکەن تووشی هێرش دەبن. هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، لوبنان، یەمەن، سوریا و ئێران نیشانەیە بۆ گواستنەوەی داگیرکاری بە ئاستی ناوچەیی. رژێمی سەهیۆنی کە بە خەونی خاکە بەڵێندراوەکان دەجووڵێتەوە هەڕەشەیەکی ناوچەییە. دوای فەلەستین، لوبنان، یەمەن، سوریا و ئێران نۆرەی تورکیا دێت. دەبێت لە دژی ستەمی سەهیۆنی هێزی موداخەلەی ناوچەیی پێکبهێنرێت و هەنگاوی کۆنکرێت بهاوێژرێت. دەبێت وڵاتانی خاوەن ویجدان بە تایبەت تورکیا ئەم هێزەی پێکبهێنێت. دەبێت 'یەکێتی قودس' دامەزرێنرێت و غەززە و قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ژێر داگیرکاری رزگار بکرێت."
"دەبێت تورکیا پشتیوانی لە دراوسێکەی ئێران بکات کە لەگەڵ فەلەستین وەستاوە"
گولسەڤەر لە بەردەوامی ئاماژەی بە ئایەتی "لە کوشتنیان وچان مەدەن تا ئاژاوە لە دنیا بنەبڕ دەبێ و دین هەر دینی خودا دەبێ؛ ئەگەر ئەوان دەسبەردار بوون، دەست درێژی هەر لە دژی ناهەقە" کرد و لە کۆتاییدا وتی، "ئیدانەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان، یەمەن، سوریا و ئێران دەکەین. دەبێت لە دژی هەڵوێستی هێرشکارانەی رژێمی داگیرکەر رێنماییەکانی توند جێبەجێ بکرێن. دەبێت تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە هێزەکەیان یەکبخەن.
- دەبێت تورکیا پشتیوانی لە دراوسێکەی ئێران بکات کە لەگەڵ فەلەستین وەستاوە
- دەبێت لە دژی رژێمی سەهیۆنی کە خەتەرێکە بۆ ناوچەکە بژاردەی سەربازی بخرێتە سەر مێز. دەبێت بە جووڵانەوەی ئاشتی بکرێت.
- بۆ هەڵگرتنی حەیسیەتی مرۆڤایەتی دەبێت هەرچی زووە سنوورەکان بکرێنەوە. دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە بهێنرێت.
- دەبێت لەبوارەکانی سیاسی، برۆکراسی و سەربازی پشتیوانی لە حەماس بکرێت کە قوای میللیە (هێزی نیشتیمانی) سەردەمەکەمانە.
- دەبێت لە دژی رژێمی داگیرکەر پشتیوانی چەک، تەقەمەنی، لۆجیستیک و تینۆلۆژیا بە رژێمی داگیرکەر بدرێت.
- بۆ ئەوەی رژێمی داگیرکەر بگەڕێتەوە سەر ئاگربەست دەبێت فشاری جدی بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنرێت.
- دەبێت پشتیوانی لە مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە بکرێت.
- بەردەوام بن لە بایکۆت کردنی کاڵانی پشتیوانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی. لەبیر نەکەن کە بایکۆت گەورەترین چەکە. بە بیری بایکۆتی هەمیشەیی بجووڵێنەوە نەک کاتەیی.
- تا ئەو کاتەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕێژێتە ناو دەریا و لە سەر نەخشە بسڕێتەوە بە پێداگری بەردەوام دەبین لە پشتیوانی لە دۆزی قودس.
سڵاو لە گەلی قارەمانی غەززە، رابەرەکانیان کە عیزەتیان هەڵگرتووە و موجاهیدەکانی کە لە دژی داگیرکاری سەهیۆنی خۆڕاگری دەکەن. سڵاو و رەحمەت و بەرەکەتی خودا لە سەر ئێوە بێت. ئەمانەتی خودا بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فارابی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵات. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە نەخۆشخانەکە گەشت و چەندین هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
بزووتنەوەی گەنجایەتی و بانگەوازی لە ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر لە ناو پارێکدا بەرنامەیەک رێکخست.
نوێنەرانی إتحاد العلماء و کاروانی ئومێد کە بۆ بەشداری لە رێپێوانی جیهانی غەززە لە میسڕ بوون لە لایەن پۆلیسی میسڕ لە قاهیرە دەستبەسەر کران.