ئاسمانی عێراق بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان دووبارە کرایەوە

ئاسمانی عێراق کە بەهۆی شەڕی نێوان رژێمی سەهیۆنی و ئێران بۆ ماوەی کاتەیی داخرابوو دوای هەڵسەنگاندنەکان دووبارە کرایەوە.
بڕیارەکە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی هاتوچۆی ئاسمانی لە ناوچەکە هەنگاوێکی گرنگە.
بەنگین رێکانی سەرۆکی دامەزراوی گەشتی ئاسمانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد کە دوای هەڵسەنگاندنەکان لەبارەی دۆخی ئەمنی و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بڕیاری دووبارە دەستیپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکان درا.
عێراق چەند ڕۆژ پێشتر بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژی لە ناوچەکە و شەڕی نێوان ئێران و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕیاری داخستنی ئاسمانەکەی بۆ ماوەی کاتەیی دابوو. ئەم ڕەوشەش بوبوو هۆی گۆڕی ڕێوڕەوی ژمارەیەکی زۆر گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان.
دوای ئەم بڕیارەکە گەشتە ئاسمانییەکان دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە شارۆچکەی ئەیوبیەی شاری ڕحا ٢ هاوڵاتی عێراقی کە برای یەکتربوون کوژران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ کردەوە و ئاسمانی عێراقیش بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.