خەدیجە جەیلان لەگەڵ کوڕەکەی دیداری کرد کە لە دەست پەکەکە رزگار بووە
خەدیجە جەیلان کە چەندین مانگ بوو لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر بەژداری چالاکی دانیشتن بوو لەگەڵ کوڕەکەی جەعفەر جەیلان کە لە لایەن پەکەکە رەفێندرابوو دیداری کرد.
خەدیجە جەیلان کە چەندین مانگ بوو بەهۆی رەفاندنی کوڕەکەی بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر بەژداری چالاکی دانیشتن بوو دوای ٤ ساڵ کوڕەکەی جەعفەر جەیلان کە لە لایەن پەکەکە رەفێندرابوو بە باوش گرت.
خەدیجە جەیلان کە لە ٣ی ئەیلوول بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بوو، دوێنێ شەو هەواڵ بە دەستی هات کە کوڕەکەی لە دەست پەکەکە رزگار بووە و خۆی رادەست کردوە.
ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر ١٥.٣٠ خەدیجە جەیلان لە ئاسایشی دیاربەکر لەگەڵ کوڕەکەی دیداری کرد و چاوەڕوانە کوڕەکەی لە لایەن بەرپرسان رادەستی بکرێت.
دوای دیدارێکی کورت جەعفەر جەیلان بۆ ئەنجام درانی پێویستیەکانی لە ئاسایش گواسترایەوە شوێنێکی تر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.