یاریدەدەری سەرۆکی إتحاد العلماء باس لە رووداوەکەی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان کرد

محەمەد بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی إتحاد العلماء کە بەشداری ١١مین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی لە پەرلەمانی تورکیا کردبوو باس لە رووداوەکە کرد.
محەمەد بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی إتحاد العلماء کە بەشداری ١١مین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی لە پەرلەمانی تورکیا کردبوو راپۆرتێک لەبارەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و پیشنیارەکانی چارەسەری پێشکەش کرد.
لە کاتی قسەکردنی محەمەد بەشیر شیمشەک پەرلەمانتارانی دەم پارتی شەڕەقسەیان دروست کرد و کۆبوونەوکەوەیان بەجێهشت.
شیمشەک لەبارەی رووداوەکە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) دایەوە.
ناوبراو وتی، "دوای ئەوەی پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی دایەوە و ڕاگەیاند کە چەک دادەنێت لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک لەمبارەیە بە ناوی کۆمیسیۆنی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی دامەزرا و بڕیار درا لە لایەناکنی جیاوای کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکانی جیاواز بانگێشتی کۆمیسیۆنەکە بکرێن و گوێ لە پێشنیار و پێشنیازەکانیان بگیرێت. لە ئەنجامدا ئێمەش ئەمڕۆ بانگێشتی کۆبوونەوەکە کراین. پێش لە هەموو شتێک لە دڵەوە پشتیوانی لە کۆتایی هاتنی توندوتیژی دەکەین. بۆیە داوا دەکەین چالاکییەکانی کۆمیسیۆنەکە بۆ ئەم ئامانجە بەخێر بێت. هیوادارین کە کەشوهەوای هەمیشەی برایەتی هەرچی زووە بنیات بێت."
هەروەها وتی، "بۆ ئەم مەبەستە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمسیۆن چەند نموونەیەکم خستەڕوو بۆ ئەوەی هانمان بدەم لە هەڵەکانی ڕابردوو فێربین و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەڵەی هاوشێوە بکەین. ئامانجم ئەوە نییە برینەکانی ڕابردوو بخزێنم، بەڵام ئەگەر هەڵەکانی ڕابردوو لەبیر بکرێن یان وەک ڕاست قبوڵ بکرێن، مەترسی دووبارەبوونەوەیان هەیە. لە ڕابردوودا زۆر هەڵە کرا، ئەو هەڵانەش زیانیان بە برایەتی گەیاند، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەم برایەتییەیان لەناو نەبرد کە بناغەیەکی پتەوی هەیە. ئەم بناغەیە زۆر پتەوە، ڕەگ و ڕیشەی لە قووڵایی ناوەوەیدایە. ان شاء اللە، هەروەک چۆن ئەم بناغەیە بۆ هەزار ساڵ وەک برا ئێمەی ڕاگرتووە، هەزار ساڵی تریش وەک برامان دەپارێزێت. ئەم بناغەیە ئیسلامە؛ ئەوە ئیسلامە کە ئێمە دەکاتە برا."
شیمشەک لە کۆتاییدا وتی، "ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی ئەو بناغە پتەویەیان داوە تا ئێستا ئامانجەکانیان نەگەیشتوون و بە ئیزنی خوداش لە داهاتوودا ناتوانن ئەو کارە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان سەردانی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار. لە دیدارەکەدا باس لە "پرسەی دانانی چەک" و چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد کرا.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە پارێزگاری ئێلح ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٢یان منداڵ بوون.
لە شارۆچکەی چەلیکانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٨ رووی دا.