گەلی دیاربەکر کۆبوونەوە و بۆ غەززە دوعایان کرد

دوای بانگەوازی کەتائیبی عیزەدین قەسام لقی سەربازی حەماس بۆ ئەنجامدانەوەی دوعا بۆ ڕزگاری خەڵکی غەززە گەلی دیاربەکر کۆبوونەوە و دوعایان کرد.
گەلی دیاربەکر لە ئەنجامی بەرنامەیەک کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو کۆبوونەوە و بۆ خەڵکی غەززەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بوونەتە دوعایان کرد.
بەرنامەکە لە مەیدانی شێخ سەعید لە ناوچەی سووری دیاربەکر دوای بانگی عیشا بەڕێوەچوو.
ئیلاهیاتناس بایرام سۆنمەز وتارێک پێشکەش و باسی لەوە کرد کە دەبێت خەڵکی مسوڵمان گوێ لە بانگێشتەکانی حەماس بگرن.
سۆنمەز وتی، "هەمیشە دوعا، هەمیشە کۆبوونەوە، و ناڕەزایەتی... پرسیار دەکرێت، 'لە ئەنجامی هەموو ئەمانە چی ڕوودەدات؟ ئەرکی ئێمە چییە؟' پێش هەموو شتێک ئەرکی ئەمڕۆمان ئەوەیە هەمیشە چاو و گوێمان لەسەر غەززە بێت. ئێمە گوێ لەو ڕێنماییانە دەگرین کە لە عیزەدین ئەلقەسام و حەماسەوە بۆمان دێت، ئێمەش بەتەواوی ئەوەی داوای لێدەکەین دەیکەین. ئامادەبوونی ئێمە لێرە ئەمڕۆ وەڵامێکە بۆ نەتانیاهۆ کە چەندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم خاکانە ئەو خاکانەن کە خودا بەڵێنیان پێداوە. ئێمە دەڵێین 'لە هەموو شوێنێکی دونیا تەنها یەک پێناسە هەیە بۆ سەگی هاری بەکارهاتووە، ئەویش لەناوبردنیان، ئەگەر چاوەکانت لەسەر ئەم خاکانە دابنێیت، ئەوا دەزانیت کە نەوەکانی سەعید کوردی و شێخ سەعید پالەوی (پیران) ئەم خاکانە دەکەنە گۆڕی خۆتان. سەرەتا بەچکە جرجەکانت لەم خاکەدا دەنێژن، دواتر تۆ و ئەوانەی وەک تۆ لەسەر ڕووی زەوی دەسڕنەوە و لە مێژوودا دەیاننێژن.' هەر بۆیە ئێوە لێرەن و دوعا دەکەن و ئەم وەڵامەی پێ دەدەنەوە."
"دوعا هیوا دەگۆڕێت بۆ سەرکەوتن و ستەمکاران دەچەوسێنێتەوە"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "وەڵامێکی تر کە ئێوە بۆ فەدائیانی عیزەدین قەسامە. ئێوە دەڵێن ئەی موجاهیدەکان ئێمە لێرەین. هەروەک چۆن عەلی لە ڕۆژی ئوحوددا کە حەزرەتی موسعەبی کوڕی عومەیر شەهید بوو ئاڵای بەرزکردەوە و وەک چۆن نەیهێشت ئاڵای ڕەمزی خوا و پێغەمبەرەکەی لە سەنگەری جیهاددا بکەوێتە سەر زەوی، ئێمەش ناهێڵین ئاڵاکەتان لەم خاکەدا بکەوێت. وە ئێوە دەڵێن، 'ئێمە ئامادەین جارێکی تر ئاڵاکە هەڵبگرین، وەک جەعفەری کوڕی ئەبی تالیب کە هیواکانی ئوممەتی زیندوو کردەوە کاتێک زەید کوڕی حاریسە لە موتعە شەهید بوو، ئێمە ئامادەین دەست و قۆڵ و قاچ و سەرمان بکەینە قوربانی بۆ ئەم مەبەستە. وە ئێوەش دەڵێن ئێمەش وەک عەبدوڵڵای کوڕی رەواحە ئامادە و وریاین بۆ ئەوەی دووبارە و سێبارە ئەم ئاڵایە بەرز بکەینەوە و لە بەرەکانی شەڕی جیهاددا هەڵیبگرین.' لە کۆتاییدا دەڵێن، 'ئێمەش ئاواتەخوازین وەک خالید کوڕی وەلید ئاڵای پێغەمبەری خوا بەسەر خاکەکاندا هەڵبگرین و دواجار لە مزگەوتی ئەقسا هەڵیبگرین ان شاء اللە. بۆیە برایانم دوعاکانتان بە بێ بایەخ مەزانن. چونکە دوعا ستەملێکراو دەگۆڕێت بۆ قارەمان، هیوا بۆ سەرکەوتن و ستەمکاران لەناو دەبات ان شاء اللە. دوعا ئەکسیرێکە، خاک دەکاتە زیو و زیو دەکاتە زێڕ."
"ئێمە قودس بە تەنها ناهێڵین ئەگەر پارچە پارچەش بین"
سۆنمەز جەختی لەوە کردەوە کە پێغەمبەری خودا موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) لە نائومێدترین ساتەکانیدا دوعای لە باوەش گرتووە و وتی، "لە کاتی گەڕانەوەی لە تائیف، حەزرەتی موحەممەد دوعای کرد، 'ئەی پەروەردگار، من تەنها لە تۆ گلەیی دەکەم لە لاوازی و بێدەسەڵاتی و وێرانبوون و وازهێنان و تەنیاییم!" وە سەدەکان تێپەڕین و شێخ ئەحمەد یاسین بە هەمان شێوە وتی 'ئەی پەروەردگار! ئێمە گلەیی لە تۆ دەکەین لە لاوازی و بێدەسەڵاتی و وازهێنان و خیانەت لەلایەن براکانمانەوە.' ئەمڕۆ وەک قەسام داوای دوعا دەکات، ئەوانیش گلەیییان هەیە. ئەو دوعایەی کە داوای لێدەکەن بانگەوازێکە بۆ خودای خاوەن گەردوون. 'ئەی گەل ئەگەر ئەرکی خۆتان جێبەجێ نەکەن، ئەگەر پشتیوانمان نەکەن، ئەگەر لە پشتمانەوە ڕانەوەستن، ئەگەر ئاڵای کەوتوومان بەرز نەکەنەوە، گلەییتان لێ دەکەین لای خودای خاوەن عەرش. ئەگەر وازتان لێهێناین خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت وازتان لێ بێنێ ان شاء اللە. ئەگەر لەگەڵ ئەو کەسانە بوەستن کە شەڕ لە دژی ئێمە دەکەن، خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە ئاوی کەوسەر بێبەشتان بکات لە کاتێکدا کە پێویستتان بە مشتێک ئاوە، ان شاء اللە."
هەروەها وتی، "لێرە کۆبوونەوە و وتتان 'ئەی ئەبو عوبەیدە و یەحیا سینوار و ئیسماعیل هەنیە و محەمەد دەیف فەرماندەی بەڕێزی بەرخۆدان، منداڵەکانمان لە پێناو دۆزی ئێوەدا ببنە قوربانی.' براکانم، بەو سەگە هاریانەی کە تەماحی زێد و خاکی خۆمان دەکەن دەڵێین، 'ئەم خاکەتان پێ نادەین تا یەک پارچەمان نەمێنێت، قودستان تەسلیم ناکەین، لە غەززە ئارامتان پێ نابەخشین. ئەگەر پێتان وایە بە شەهیدکردنی خەڵکی غەززە و وێرانکردنی غەززە و کوشتنی منداڵی بچووک و هەتیوکردنی منداڵ و دایکی گریان و چەقاندنی باوک سەرکەوتن بەدەست دەهێنن، ئەوا هەڵە دەکەن."
"ئێمە ئامادەین گیانمان فیدا بکەین"
سۆنمەز لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە قسەی شەهید فەرماندە شامیل باسایەڤ کرد و وتی، "ئەگەر دەتەوێت موجاهیدێک پێبکەنیت، بە مردن بیترسێنە." دواتر وتی، "بەخوا هیچ ترسێکمان لە مردن نییە، منیش دەڵێم ئەی خوایە با منداڵەکەم بمرێت، بەڵام ئەبو عوبەیدە نەمرێت، با کچەکەم بمرێت، بەڵام منداڵانی غەززە شەهید نەبن. من دەڵێم هەر یەکێک لەو منداڵە ئازیزانەی کوردستان کە هاتوونەتە ئێرە هاوبەشی ئەم بیرکردنەوەیەن، هەر یەکێک لە ئێمە ئامادەیە و ئامادەیە موڵک و ماڵی خۆمان و گیانی خۆمان و خێزانەکانمان لەسەر ئەم ڕێگایە فیدا بکەین، تا ئەوکاتەی نیشانەیەک یان فەرمانێکمان پێ بگات و بە ئیزنی خودا، ملیۆنان گەنج لە تورکیا دەدۆزنەوە کە ئامادەن لەسەر ڕێگای جیهاد خۆیان فیدا بکەن."
سۆنمەز، ئامۆژگاری کرد کە دوعا بۆ هاتنی خێرای سەرکەوتنی خودا و هاوکاری غەززە و موجاهیدەکان بکرێت و وتی، "کاتێک دوعا دەکەن بە هەمان دۆخی دەروونی دوعا بکەن کە ڕێگری لە بۆمبێک دەکات. بە شێوەیەک دوعا بکەن کە ببێتە بۆمب و لە دڵی بێباوەڕاندا بتەقێتەوە. بیهێنە بەرچاوتان دوعاکانتان ببنە قەڵغانێک بۆ موجاهیدێک، بەربەستێک کە منداڵێکی ژێر داروپەردوو لە زیان دەپارێزێت، قوبەیەکی پۆڵاین غەززە بپارێزێت. ئەگەر بەم شێوەیە دوعا بکەن باوەڕتان بەوە هەبێت کە خودای گەورە لە ڕێگەی دوعاکانتەانەوە ئارامی بە دڵی ئەو ئیماندارانەوە دەهێنێت و ئارامییان پێدەبەخشێت و سەرکەوتنیان پێدەبەخشێت. بەڵام ئەگەر باوەڕێکی پتەوتان نەبێت کە دوعاکانتان وەڵام دەدرێنەوە، ئەو دوعایانە ناگەنە دەرگای ئیلاهی. لە خودا دوعا بکەن، دەبینینن خودای گەورە وەڵامی دوعاکانتان دەداتەوە."
"لە هەموو شوێنێک غەززە لە ڕۆژەڤدا بهێڵن و هەموو خولەکێکی ڕۆژەکەتان غەززە لەبیرتان بێت"
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانین لە غەززە شەڕ بکەین، ئەگەر نەتوانین بە سامان و گیانمان پشتگیریان بکەین، ئەگەر تەنانەت یەک دوعاش نەکەین، ئەوا ئاخ بێت بۆمان. بەڵام ئەگەر وەڵامی ئەو بانگەوازانە بدەینەوە کە بۆمان دەکرێت وەک خۆیان، دەبینین کە ڕۆژەکە دێت بە ئیزنی خودا، وەک چۆن باوباپیرانمان لە ئێوەوە شاهیدی ئامادەکارییەکانی مزگەوتی ئەقسا بوون، ئێوەش ئەو ئامادەکاریانە دەبینین. ئێوەش بەو شەرەفە بەدەست دەهێنن. باوەڕ بکەن خودا ئەم سەرکەوتنەتان پێ دەبەخشێت. تەنها تا ئەو کاتەی غەززە لە هەموو شوێنێکدا لە ڕۆژەڤدا بهێڵن. هەموو خولەکێکی ڕۆژەکەتان غەززە لەبیرتان بێت. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، بە ئیزنی خودا موجاهیدەکان هەست بە تەنیایی ناکەن. ئەگەر شەھیدیش بکرێن، دەتوانن بڵێن ھەزاران حوسێن و موحەممەد بن مەسلەمە و عەلی و حەمزە و عومەر و ئەبو عوبەیدە و یەحیا سنوار ھەن کە شوێنیان کەوتوون و بە ئاسانی شەربەتی شەھیدبوون دەخۆنەوە.
لە کۆتاییدا دوعا دەکەم خودایە! دۆخی ئەمڕۆمان دەبینی. هەموو شتێک دەربارەی ئێمە دەزانی و دەبیستی، ئێمەش ناتوانین هیچ بکەین. بەڵام ئەی پەروەردگاری من ئەوانەی دەتوانن بەڵام ناتوانن بە تۆ دەسپێرین. ڕێگای ڕاستیان پیشان بدە و ڕێنمایییان بکە. وە ئەگەر نەیانکرد، تۆ باشترین دەزانیت چی بکەیت."
دواتر نوێژی عیشا بە پێشنوێژی مەلا عبدالقدوس یالچن یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء ئەنجام درا و دوای نوێژ بە کۆمەڵ دوعا بۆ گەل و موجاهیدەکانی غەززە کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مێردین لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ کەسێک گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخراوە ٢٨ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
لە شارۆچکەی ئاشقەڵای پارێزگای ئەرزیڕۆم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ رووی دا.