لە دیاربەکر ٤ کەس لە ناو بیرێکدا خێنکان

لە شارۆچکەی چێرمووگی پارێزگای دیاربەکر چوار کەس کە هەوڵی پاککردنەوەی بیرێکی ئاوی بەکارنەهێنراویان دا بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی کاربۆنمۆنۆئۆکسیدی مۆلیدەوە گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە کاتەکانی شەو لە گوندی نشنکی شارۆچکەی چێرمووگی پارێزگای دیاربەکر رووی دا.
دەستنیشان کرا، بیرەکە چەندین ساڵە بەکار ناهێنرێت و ٤ کەس بۆ پاککردنەوەی چوونەتە ناو بیرەکە. بەڵام هەر ٤یان بەهۆی گازی کاربۆنمۆنۆئۆکسیدی مۆلیدەوە ژەهراوی بوون و گیانیان لەدەستدا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە، فڕیاگوزاری و جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بە پێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان، لەبەر ئەوەی لە ناو بیرەکە کار بە مۆلیدە کراوە گازی کاربۆنمۆنۆئۆکسید بڵاو بووە و ئەو کەسانە گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) ئەمساڵ ١٠مین دیداری زانایان بە تەوەری "هەوڵە ئایدیۆلۆژییەکان لەسەر بنەمای ناسنامەی ئیسلامیمان" لە دیاربەکر رێکدەخات.
لە شارۆچکەی جزیری ناوچی بۆتانی باکوور بەرنامەی یادکردنی شاعیری گەورەی کورد مەلای جزیری بەڕێوەچوو کە لە لایەن گۆڤاری بانگی حەق ڕێکخرابوو.
سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای مێردین بەرنامەی دیدار لەگەڵ هۆزەکان و پیاوماقوڵەکان ڕێکخست.
دانیشتوانی دیاربەکر شەوانە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر فلۆتیلای سومود کە بەمەبەستی شکاندنی گەمارۆی غەززە بەڕێوەکەوتبوو