هودا پار دووەم "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" لە پارێزگای وان ڕێکدەخات

مەحمود شاهین ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار ڕاگەیاند، دووەم "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" لە وان ڕێکدەخەن کە لە مانگی شووبات دا لە دیاربەکر ڕێکخرابوو.
دەستنیشان کرا، وۆرکشۆپەکە لە ٢٥ی ئۆکتۆبەر ڕۆژی شەممە لە وان ڕێکدەخرێت.
شاهین لەبارەی وۆرکشۆپەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی، "باوەڕ دەکەین کە وۆرکشۆپەکە سوودی بۆ چارەسەری هەمیشەیی، دادپەروەرانە و مرۆیی لە پرسی کورددا دەبێت."
"کێشەکانی کە گەلی کورد ڕووبەڕووی بوونەتە تەنها بە سیاسەتی ئاسایش لە ناوەندەوە چارەسەر ناکرێت"
مەحمود شاهین دەستنیشانی کرد کە پرسی کورد یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی ناوچەکەمان و تورکیا و وتی، "کێشەکانی ئابوور، سیاسی، کولتووری کە چەندین ساڵە گەلی کورد ڕووبەڕووی بوونەتە تەنها بە سیاسەتی ئاسایش لە ناوەندەوە چارەسەر ناکرێت. دەبێت ئەم پرسە بە تیروانینی مرۆیی، ویجدان و دادپەروەری هەڵبسەنگێنرێت."
"ئامانجمان درێژەدان بەم پرۆسەیە کە بە ڕاوێژکارییە کە لە دیاربەکر دەستی پێکرد و لە وان بە دامەزراوەی جیاواز و ڕوانگەی جیاواز بەرەو پێشەوە بچێت"
مەحمود شاهین ئاماژەی بەوە کرد کە هودا پار لە ڕۆژێک کە دامەزراوە گرنگی بە پرسی کورد داوە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت و وتی، "لەم چوارچێوەیەدا حیزبەکەمان بۆ ئەوەی کوردەکان مافەکانی سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتی خۆیان بەدەست بهێنن هەر ئەرکێک هەبێت بە ئەستۆ گرتووە. لەم چوارچێوەیەدا ئێمە وەک سەرۆکایەتی کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆیی هودا پار ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئۆکتۆبەر لە وان وۆرکشۆپی 'چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد' ڕێکدەخەین. ئامانجمان درێژەدان بەم پرۆسەیە کە بە ڕاوێژکارییە کە لە دیاربەکر دەستی پێکرد و لە وان بە دامەزراوەی جیاواز و ڕوانگەی جیاواز بەرەو پێشەوە بچێت."
"هیوادارین کە وۆرکشۆپەکە لەبارەی چارەسەری پرسی کورد بەسوود بێت"
شاهین ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیان لە ڕێکخستنی وۆرشۆپەکە ئەمەیە کە کۆمەڵگا لەبارەی پرسەکە هۆشیار بکرێتەوە و وتی، "هیوادارین کە وۆرکشۆپەکە لەبارەی پرسی کورد چارەسەری هەمیشەیی، دادپەرەروانە و بەسوود بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید عبدالسلام ئیردەم ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەکان لە دیاربەکر شەهید بوبوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل حەیە سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە بۆ چاودێری ئاگربەست دەچێتە میسڕ.
ئەو زانایانە کە سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و هەوڵی هێزە خراپەکان بۆ ئیفساد دامەزراوەی خێزان لێدوانێکیان دا، وەبیریان هێنایەوە کە زانایانی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی هۆشیارکردنەوەی گشتییان لە ئەستۆیە.