شەهید عبدالسلام ئیردەم سەر گۆڕەکەی یاد کرا

شەهید عبدالسلام ئیردەم ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەکان لە دیاربەکر شەهید بوبوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شەهید عبدالسلام ئیردەم کە دەهەی ٩٠ی ڕابردوو لە ئەنجامی ئەشکەنجەکانی هێزەکانی تورکیا لە دیاربەکر شەهید بوبوو لە ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی لە گوندی حەقێجای پارێزگای ڕحا یاد کرا.
مەراسیمی یادکردن بە بەشداری فاروق پۆلات سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای ڕحای هودا پار، هاودۆزەکانی شەهید، ئەندامانی دەزگاکانی مەدەنی و سیاسی و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا ئیسماعیل شاهباز دەستیپێ کرد.
دواتر نووسەر و لێکۆلینەر عوسمان گولەباک وتارێک لەبارەی ژیان و تێکۆشان و شەهادەتی عبدالسلام ئیردەم پێشکەش کرد.
گولەباک ئاماژەی بەوە کرد کە شەهید عبدالسلام بە ئیمانەکەی سەری لە بەرامبەر ستەم نزم نەکرد و هەنگاو بەرەو پاشەوە نەهاوێشت.
بەرنامەکە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن عبدالله زەنگین کۆتایی هات.
دواتر بەشداربووان لە مزگەوتی گوندەکەوە چوونە سەردانی گۆڕی شەهید.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحمود شاهین ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار ڕاگەیاند، دووەم "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" لە وان ڕێکدەخەن کە لە مانگی شووبات دا لە دیاربەکر ڕێکخرابوو.
شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل حەیە سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە بۆ چاودێری ئاگربەست دەچێتە میسڕ.
ئەو زانایانە کە سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و هەوڵی هێزە خراپەکان بۆ ئیفساد دامەزراوەی خێزان لێدوانێکیان دا، وەبیریان هێنایەوە کە زانایانی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی هۆشیارکردنەوەی گشتییان لە ئەستۆیە.