كۆمەڵكوژیی پەکەکە لە گوندی شکارم لە بیر ناکرێت

پەکەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەم ١٩٩٣ لە گوندی شکارمی شارۆچکەی هاوێلی پارێزگای سێرت کۆمەڵکوژیێک ئەنجام دا کە لە ئەنجامی ٢٢ کەس کوژران.
پەكەكە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە چەندین كۆمەڵكوژی لە ناوچەكانی كوردستانی باكوور ئەنجام داوە، منداڵ و گەنج و پیری كوشتون، هێرشی سەر مزگەوتەكانی كردوە.
ئەو كۆمەڵكوژی و تاوانەی پەكەكە لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ لە ناوچەكەكانی كوردستانی باكوور ئەنجامی داون تا ئێستا لە بیر نەكراون. پەكەكە لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە، لە مانگی تەموزی ١٩٨٤ یەكەم هێرشی دەست پێكرد لە ئێڕوحی ناوچەی سێرت و شەمزینان و جۆلەمێرگ بوو.
لەو هێرشانەی پەكەكە بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەنجام داون بە سەدان منداڵ و ئافرەت و گەنج و پیر كوژراون تاكو ئێستاش ئازارەكان لە بیر نەكراون وەكو یەكەم ڕۆژی كارەساتەكانە. هەروەها بە هەزاران خانەوادە ستەمیان لێ كراوە.
ئەوەی چەندین ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیەکە تێپەڕی بەڵام هێشتا ئێش و ئازاری کۆمەڵکوژیەکە لە بیر نەچووە.
یەکێک لەو کۆمەڵکوژیانە کۆمەڵکوژی گوندی شکارم لە پارێزگای سێرت بوو. پەكەكە لە ٢١ تشرینی یەکەم ساڵی ١٩٩٣ لە ناو حەوشەی قوتابخانە لە گوندی شکارم (دەرینجە)ی سەر بە شارۆچكەی هاوێل (بایکان)ی پارێزگای سێرت ٢٢ كەسیان كوشت لە ناویاندا ١٣ منداڵ بوون. هەروەها گروپێكی پەكەكە كە دەستیان بە سەر گوند داگرت بوو، لە خانەوادەی ئەردەن منداڵێكی ٣ مانگی لەگەڵ ئافرەتێكی دووگیانیان كوشتن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید عبدالسلام ئیردەم ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەکان لە دیاربەکر شەهید بوبوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
مەحمود شاهین ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار ڕاگەیاند، دووەم "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" لە وان ڕێکدەخەن کە لە مانگی شووبات دا لە دیاربەکر ڕێکخرابوو.
شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل حەیە سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە بۆ چاودێری ئاگربەست دەچێتە میسڕ.