ئیهۆ ئەبرار لە دیاربەکر هاوکاری بە سەر سەدان یەتیم دابەش دەکات
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ئەنجامی چالاکییەکان بۆ وەرزی زستان هاوکاری بە سەر سەدان منداڵی یەتیم دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان و پارێزگای تورکیا چالاکی هاوکاری بەڕێوەدەبات بە پشتیوانی خێرخوازان لە دیاربەکر هاوکاری جڵوبەرگ و پێڵاوی زستانە بە سەر سەدان منداڵ یەتیم دابەش کرد.
محەمەد ئەکین نوێنەری ئیهۆ ئەبرار لە دیاربەکر سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند کە وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش منداڵە یەتیمەکانیان بەتەنها بەجێ نەهێشت.
ئەکین وتی، "ئێمە وەک ئیهۆ ئەبرار ئەم زستانەش بەردەوامین لە پۆشاندنی منداڵەکانی یەتیم. بە پشتیوانی خێرخوازەکانمان منداڵەکانمان هێنایە دوکانێک و بە پێی ویستی خۆیان جڵوبەرگ و پێڵاویان هەڵبژارد."
ناوبراو سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان بەردەوام بێت چاوەڕوانی پشتیوانی خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نیزامەدین کابائیش باوکی ڕۆژین کابائیش ئەنجام دایەوە.
لە شارۆچکەی پاسووری پارێزگای دیاربەکر لە کاتی دروستکردنی پردێک ئامێرەکانی دروستکردن ڕوخان و ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای داخستنی ناوەندەکانی دەنگدان، ڕێژەی بەشداریی هێزە ئەمنییەکانی لە دەنگدانی تایبەتدا لەسەر ئاستی عێراقدا ئاشکرا کرد.