لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە بۆ سەر سەربازانی سوریا ٢ سەرباز کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی ئەندامانی پەکەکە/هەسەدە لە ناوچەی مەعدەن لە ڕەقە، ٢ سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی مەعدەن لە لادێی ڕەقە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا، بەهۆیەوە ٢ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. سوپا تەقەی گەڕاندەوە و هێزە هێرشبەرەکانیان دوورخستەوە.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا بە ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی سوریا سانای ڕاگەیاند، دوای نیوەشەو هێرشی هەسەدە/پەکەکە/یەپەگە بۆ سەر پێگەکانی سوپای عەرەبی سوریا لە ناوچەی مەعدەن لە لادێکانی ڕەقە دەستی پێکردووە. دوای هێرشەکە کە بە چەکی جۆراوجۆر ئەنجام درا، چەند پێگەیەک کۆنترۆڵکران. دەگوترێ لە هێرشەکەدا ٢ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری هەروەها ڕاگەیاند، "هێزەکانمان هێرشی بەرپەرچدانەوەی ڕاستەوخۆیان دەستپێکرد، وەڵامی سەرچاوەکانی ئاگرەکەیان دایەوە، کە لە ئەنجامدا پێگەکان وەرگیرایەوە و هێزە هێرشبەرەکان لە ناوچەکە دوورخرانەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا باس لەوە کرا، "ئێمە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بەرپرسیار دەزانین لەم هێرشە خیانەتکارە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای دیاربەکر-مێردین ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ئافرەتێکی دووگیان بوو.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە شارۆچکەی چنار لە سەر ڕێگای دیاربەکر-باتمان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ ڕێکخست.