سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سهركۆنهى هێرشهكهى سهر كۆرمۆر دهكات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ھێرشە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
بارزانی وتی، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکەم کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم ھێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانە و ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە و پێویستە بە زووترین کات ھەوڵی جددی بدەن و ڕێکاری پێویست و کاریگەر بگرنەبەر بۆ لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆمۆر مەحکوم کرد و هێرشەکەی وەک "کارێکی دوژمنکارانە" وەسف کرد.
وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، "بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا."
لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین پیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵە ٥ ساڵەکەیان بە کوژراوی دۆزرانەوە.