وەزارەتی کشتوکاڵ: ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە (خەزن کراوە). لەو ڕێژەیەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ١.٥مەتر (مەتر و نیوێک) و بەنداوی دوکان ٧٠ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
سەبارەت بە بەنداو و پۆندە بچووکەکان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان سەرجەمیان پڕبوون. هاوکات لە سنووری پارێزگای هەولێر یەک بەنداو سەرڕێژی کردووە و ئەوانی دیکەش بڕێکی باش ئاویان تێدا گلدراوەتەوە، لە سنووری دهۆکیش ئاستی ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردووە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش داوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت بڕی ئاوی هاتوو بۆ ناو بەنداوە گەورەکان زیاتر بەرز ببێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.