دوای ٤ ساڵ گەشتە شەوانەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەست پێدەکاتەوە
بەپێی زانیارییەکان، گەشتە شەوانەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک دەستیپێکردووە، کە نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر ڕاگیرابوو.
هەردی سەمەد ئەفسەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گەشتە شەوانەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەستیپێکردووە.
سەمەد ڕوونیشیکردەوە، ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ باشترکردنی کوالیتی و ئەدای خزمەتگوزارییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتانە ٣ گەشتی شەوانە لەنێوان کەرکووک و ئیستانبوولدا دەبێت.
سەمەد ڕوونیشیکردەوە، یەکەم گەشتی شەوانە ڕێگای کەرکووک- ئیستانبوول بووە، ئەم پێشهاتەش ژمارەی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکە زیادی کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لێی زیادکردنی ژمارەی گەشتەکانی ڕۆژانەیە و بژاردەی گەشتکردنی باشتر پێشکەش بە سەرنشینەکان دەکرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی ئەمریکی و بەریتانیا لە کاتی مەشقی سەربازی لە هەرێمی کوردستان لە "رووداوێکدا" گیانیان لەدەستدا.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی تەواوی مسوڵمانەکان کرد.
باڵی گەنجانی مەڵبەندی باتمانی هودا پار زنجیرەیەک بۆنەیان بە ناوی "بەرنامەکانی بەهار" ڕێکخست و لەم هەفتەیەدا کۆتایی ئەم بەرنامانەیان ئەنجام دا.