حکوومه‌ت هه‌نگاوه‌کانی بۆ هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین ده‌ست پێکردووه
به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر وتی، "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی کردووه به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گرانی به‌نزین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ١٠٠ هەزار لیتری ڕۆژانه به‌نزینی حکوومیمان بۆ زیاد کراوه، ڕێگای دیکه‌ش ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت."
ئاری کاکه‌شین، به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر ڕاگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوو نرخی به‌نزینی بازرگانی گران بوو، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی کردووه به گرتنه‌به‌ری ڕێکاری پێوست بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی ١٠٠ هەزار لیتر به‌نزینی ڕۆژانه‌ی بۆ دابین کردووین و له به‌نزینخانه‌کان به‌نرخی حکوومی دابه‌ش ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین هه‌رزان بێت، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین، چونکه چه‌ندی بەنزین لە بازاڕ زۆربێت نرخی داده‌به‌زێت."
ناوبراو هەروەها وتی، "جگه له‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکاری دیکه‌ش ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، هه‌ر بازرگانێک به‌نزین هاورده بکات ته‌واوی ئاسانکاری بۆ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی کێبڕکێ دروست بێت و به‌نزین هه‌رزان بێت، چونکه هۆکاری گرانی به‌نزین بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه خواست زۆره و به‌نزین که‌مە، به‌ڵام حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک بڕه به‌نزینی حکوومی که‌م نه‌کردووه، بگره له‌م دوو ڕۆژه بڕی ١٠٠ هەزار لیتری ڕۆژانه‌ی بۆ زیادکردووین، ئێمه‌ش به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌کان دابه‌شی ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نرخ دابه‌زێت، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین دوای ئه‌و ڕێکارانه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم، نرخی به‌نزین داببەزێت."
ئاری کاکەشین ئاماژەی بەوە کرد کە "به‌داخه‌وه حکوومه‌تی عێراق یه‌ک لیتر به‌نزینمان بۆ دابین ناکات، ئه‌وه‌ی دابین ده‌کرێت حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه بۆمان دابین ده‌کات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید ئایتاچ باران کە ٩ی حوزیەرانی ٢٠١٥ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا لە دیاربەکر شەهید بوبوو لە ١١مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شەهید ئایتاچ باران، کە بە حیلم و هەوڵدان و جەهدەکەی خۆی بۆ دۆزی ئیسلام تەرخان کرد، لە هەشتەمین ساڵیادی شەهادەتی لەلایەن ئەندامانی پەکەکە، بە ڕەحم و میننەتەوە یاد دەکرێتەوە.
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار و پەرلەمانتاری باتمان لە بەیاننامەیەکدا بۆ İLKHA سەبارەت بە "ڕەشنووسی یاسای ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەڵوەشاوەکان یان هەڵوەشێنراوەکان" ڕایگەیاند کە پارتەکەی پێشکەشی پەرلەمان کردووە کە دەبێت چوارچێوەیەکی یاسایی دابنرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی چەک و توندوتیژی و تیرۆر لە بەرنامەی کاردا لاببرێت.