شەهیدەکانی مزگەوتی سووسا لە ٣٤مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەیان یاد کران
لە گوندی سووسا مەراسیمێکی یادکردن بۆ شەهیدەکانی گوندی سووسا بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر مزگەوتی گوندەکە شەهید بوبوون.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ پەکەکە هێرشی کردە سەر گوندی سووسا لە شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە مزگەوت نوێژیان دەکرد گولڵەباران کرد.
لە ٣٤مین ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهیدەکانی مزگەوت دەزگای سووسا-دەر مەراسیمێکی یادکردن ڕێکخست.
بەرنامەکە لە سەر گۆڕی شەهیدەکان بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن عەمار زەرەن دەستیپێکرد و دواتر مەلا مونیر شانلی وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
"شەهیدەکان شاهێدی دۆزێکن و ئێوەش شاهێدی شەهیدەکانن"
مەلا مونیر شانلی وتی، "شەهیدەکان شاهێدی دۆزێکن و ئێوەش شاهێدی شەهیدەکانن. هاتنی ئێمە بۆ ئێرە گرنگە. ئێرە تەنها گۆڕستانێک نییە؛ بەلکو زیارەتگایەکە، شایەد شوێنێک بێت کە دوعاکان قبول دەبن. خوێنی ئەو کەسانەی لە مزگەوت، لە کاتی خوێندنی قورئان، لە کاتی فێربوونی قورئان، لە رێگای مزگەوتدا دەڕێژێت پیرۆزە، گۆرەکانیان شوێنی سەردانە. ئێوەش لەم گەرمایەدا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانتان لە شوێنەکانی دوور هاتنە ئێرە، باوەڕ دەکەم ئەمە لەلای خودا بەنرخە. خودا پاداشتیان بدات و خێرتان بنووسێت."
دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سروودیان لەبارەی شەهیدەکان پێشکەش کرد و دواتر باس لە ژیانی ئەو ٣٣ شەهیدە کرا کە لە گۆڕستانەکە بەخاک سپێردراون.
دواتر مەلا سیراج شانلی وتارێک لەبارەی شەهیدەکان و شەهادەت پێشکەش کرد.
"ئەم کاروانە ئەو کاروانەیە کە دەچێتە ئوحد"
مەلا سیراج وتی، "دەبێت قوتابخانەی سووسا بناسین. چونکە سەردانەکەی ئێرە سەردانێکی ئاسایی بۆ گۆڕستانێک نییە. ئەو شوێنەی ئێستا سەردانی دەکەین قوتابخانەی پێغەمبەرەکانە؛ ڕێگای حەزرەتی ئیبراهیم، نووح، هوود، سالیح، یەحیا، یونس، یوسف و پێغەمبەرەکانی دیکەیە. ئەم قوتابخانەیە قوتبخانەی دادپەروەری لە بەرامبەر ستەم، تەوحید لە بەرامبەر کوفرە."
هەروەها وتی، "ئێمە ئەرکی حەزرەتی ئیبراهیممان گرتە ئەستۆ و لەکاتێکدا ئەم ئەرکەمان گرتە ئەستۆ، زانیمان کە وەک ئەو فڕێ دەدرێینە ناو ئاگرەوە. ئەم کاروانە ئەو کاروانەیە کە دەچێتە ئوحد. دیسان لەگەڵ کاروانەکان کە دەچوونە حونەین و خەیبەر بەڕێکەوتین. ئەمانە دروشمی قارەمانانە نین. شایەتحاڵی ئەوەی وتم شەهیدەکانمانن کە لێرەن. پێویستە شەهیدەکانمان باش بناسین و ئەو دۆزەی کە بە گیانیان باجەکەیان داوە. کاتێک دێین بۆ سەردانکردنی شەهیدان لێرە هەریەک لە ئێمەش وەک ئەو شەهیدەی سەردانی دەکەین ئامادەی شەهیدبوون بین. لە ڕاستیدا وەک چۆن ئەوان هەموو شتێکیان خستە مەترسییەوە کاتێک پەیوەندییان بەو کاروانە کرد کە بەرەو ئوحد دەڕۆیشت، ئێمەش دەبێت هەموو شتێک بخەینە مەترسییەوە کاتێک دۆزی ئەوان دەخەینە سەر شان."
"دڵیان پڕ بوو لە خۆشەویستی شەهیدبوون و ڕۆحیان تامەزرۆیەکی گەورەی بۆ ئەوە بوو"
شانلی جەختی لەوە کردەوە کە وەک چۆن نەوەکانی پێشوو باجی دۆزی ئیسلامیان داوە، موسڵمانانی ئەمڕۆش دەبێت بە خوێن و گیانی خۆیان ئامادەبن باجەکە بدەن، ئەگینا دۆزی ئیسلام تووشی بەڵای گەورە دەبێت. ناوبراو ڕایگەیاند کە گۆڕستانی شەهیدانی سووسا تەنها شوێنێک نییە بۆ هاتن و خوێندنەوەی فاتیحە و ڕۆشتن، بەڵکو شوێنێکە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانێک کە بۆ خودا ژیاوە و ئامادەیە خۆی بکاتە قوربانی لە پێناو خودادا.
شانلی بە هێنانەوەی نموونەی شەهیدان و کەسوکارەکانیان کە باجی دۆزی ئیسلامیان داوە، وتی، "بۆ ئەوەی نیشانتان بدەم کە دەنگی ئەم دۆزە چۆن گەیشتە ئێرە، و چ قوربانییەک درا بۆ هێنانی بۆ ئەم خاکانە، دەمەوێت چەند نموونەیەک بهێنمەوە. لە نێو ئەو کەسانەی لە قەرەژداغ شەهید بوون، منداڵە موسڵمانەکانی تەمەن دە ساڵان هەبوون. محەممەد ئەمین و محەمەد خەلیل لە شەوی قەدر لە مزگەوت نوێژیان دەکرد، بە دڵسۆزیەوە شەوەکەیان بەڕێوە دەبرد. محەممەد ئەمین بە محەممەد خەلیلی گوت: با من پێش تۆ شەهید بم. دەیگوت ئەگەر پێش من شەهید بوویت، ئاگاداری دایکم و بنەماڵەکەم بە. دڵیان پڕ بوو لە خۆشەویستی شەهیدبوون، ڕۆحیان پڕ بوو لە حەسرەتێکی گەورە بۆی. لەم شەو پڕ بەختەوەرەدا ئەو دەستە بێتاوانانە بەرەو دەرگای خودا بەرزکرانەوە و هەرگیز نەگەڕانەوە. کە بەیانی هات، جل و بەرگی دونیایان داکەند و بەرەو کایەی ئەبەدی ڕۆیشتن. نیوەی تەرمی محەممەد خەلیل لەیەکتر دڕاوە. سوێند بەخوا، کە دایکی هاتە سەر گۆڕەکەی، نە گریاوە و نە قژی دڕاندووە. ئەو پارچە لاشەی کوڕەکەی کە مابووەوە بە کفنێکەوە پێچایەوە و فشاری خستە سەر سنگی و سەری ماچ کرد و وتی، 'ئەی پەروەردگارم!...تکایە ئەم قوربانییەی من قبوڵ بکە."
"ئەگەر پێویست بکات دیسان قوربانی دەدەین، بەڵام ئەو خاکانە بۆ کافر و ستەمکاران جێناهێڵین"
مەلا سیراج لە بەردەوامی وتی، "لە قەرەژداغ شەهید حەمزە سەری لەسەر بەردێک دانابوو، سوجدەی خۆی بردبوو، کاتێک ستەمکاران هاتبوون و تەقەیان لە سەری کرد، مێشکی بەسەر جێنوێژەکەیدا بڵاوبوبوو. کاتێک باوکی شەهید هاتە لای کوڕەکەی، نەگریا؛ تەکبیری (الله اکبر)ی خوێندەوە و وتی: ئەی پەروەردگار، ستایش بۆ تۆ کە شەهیدێک لە ماڵەکەمەوە هاتووە. کاتێک شەهید عەبدولسەلام لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهید بوو، زمان و لێو و جەستەی لەیەکتر دڕاو. بەڵام دایکی وتی: من بۆ تۆ ناگریم چونکە تۆ شەهیدی قورئان و دین و ئیمانی. کاتێک لە رەمزیە خانوم یەکێک لە دایکانی شەهیدان پرسیاری لێکرا 'بیروڕای ئێوە چییە؟'، لە وەڵامدا وتی "کاتێک براکەمم بیر دێتەوە هەست بە دڵتەنگی دەکەم، بەڵام سەبر دەدۆزمەوە کاتێک موحەممەد و ئایینەکەم بیر دێتەوە". مام مستەفا ، باوکی شەهیدان، وتی "ڕەنگە جارێکی تر ببینەوە شەهید، قوربانی بدەین؛ بەڵام هەرگیز ڕێگە نادەین ئەم خاکە داگیر بکرێت."
مەلا سیراج شانلی لە کۆتاییدا وتی، "سەردانی شەهیدان بریتیە لە وەرگرتنەوەی ئەو هۆشیارییە. ئێمەش ئەگەر پێویست بکات جارێکی تر دەبینەوە شەهید، جارێکی تر قوربانی دەدەین؛ بەڵام ئێمە واز لەم دۆزە ناهێنین. دوای ٢٢ ساڵ جارێکی تر کەوتینە مەیدانی شەهیدبوون. ئێمە یاسین و حەسەن و حوسێن و ڕیاز و توران و جومعەلی و ئایتاجمان کردە قوربانی. ئێمە ئەم پەیامەمان بۆ دوژمن نارد: ئەگەر پێویست بکات دووبارە قوربانی دەدەین، بەڵام ئەم خاکانە بۆ کافر و ستەمکاران جێناهێڵین. سوێند بەخوا تا ئەو کەسانە هەبن کە قورئان بەرز ڕاگرن و ئەوانەی تەرخانن بۆ دۆزی قورئان، ڕووناکی قورئان ناکوژێتەوە. سەیری شەقامەکانی باتمان و دیاربەکر و فارقین بکەن؛ خوێنی شەهیدان لە هەموو شوێنێکە. ئەم خوێنە لەخۆڕا نەڕژا. ئەم خوێنە بۆ خۆشەویستی شەهیدبوون و پەرۆشی ڕژا. خوای گەورە شایستەی میراتی شەهیدانمان بکات. ئەم میراتە میراتی پێغەمبەران و شەهیدانە. خوای گەورە توانای ژیانمان بە دین و دادپەروەری و ئەخلاق و ژیان بە پێی قورئان ببەخشێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە گوندی خرابێڕپنی شارۆچکەی هەزەخی پارێزگای شرنەخ مەراسیمی یاد کردن بۆ شەهیدەکان بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا شەهید بوبوون.
لە بەرنامەیەکدا کە جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان لە دیاربەکر بە بۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ڕێکخستبوو، ئەو زوڵم و کۆمەڵکوژییانەی لە قۆناغە جیاوازەکاندا، لە کەربەلاوە تا غەززە، لە شێخ سەعیدەوە تا سووسا، ئەزموون کران، یاد کرایەوە.
بە بۆنەی ١٠ موحەڕەم ڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی حوسێن و هاوڕێکانی لە باتمان بەرنامەی "غەززە: کەربەلای سەردەم" بەڕێوەچوو.