لە ڕحا بەرنامەی لە ژێر ناوی "بەنیازم حیجاب لەبەر بکەم، فەرمانی تۆ فەرمانی منە" بەڕێوەچوو
لە لایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەرەوە بۆ ئەو کچە گەنجانەی کە بەنیازن باڵاپۆش بکەن، بەرنامەی "بەنیازم حیجاب لەبەر بکەم، فەرمانی تۆ فەرمانی منە" بە بەشدارییەکی زۆر بەڕێوەچوو.
پێش بەرنامەکە ڕێپێوانێک ڕێکخرابوو، کە هاوڵاتیان بە پێ بەرەو پارکی جمهوریەت ڕۆیشتن.
بەشداربووان بە هەڵگرتنی تابلۆ و لافیتەی جۆراوجۆر، جەختیان لەسەر گرنگی باڵاپۆشی کردەوە. دوابەدوای ڕێپێوانەکە لە ناوچەی بەرنامەکە کۆبوونەوە.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئان دەستی پێکرد و سۆنگول بەیتار وتاری سەرەتایی پێشکەش کرد.
دوابەدوای ئەمەش مامۆستا محەمەد شاکر وتارێکی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆژە پێشکەش کرد.
مامۆستا محەمەد شاکر سەرۆکی وەقفی پەروەردەی ئایدیاڵ (ئیدەڤ) لە وتارەکەیدا دەستی خستە سەر جێگای باڵاپۆشی لە ئیسلامدا و جەختی لەوە کردەوە کە باڵاپۆشی کولتوور و نەریت نییە، بەڵکو فەرمانێکە لەلایەن خوداوە. ناوبراو ڕایگەیاند کە پابەندبوونی گەنجان بە بەها ڕۆحییەکانەوە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی کۆمەڵگا.
دوابەدوای وتارەکان، کچە گەنجەکان کە حیجابیان لەبەر کردبوو، بانگهێشت کران بۆ سەر شانۆ. سۆزداریترین ساتەکانی بەرنامەکە کاتێک دەرکەوت کە بڕوانامەی یادکردنەوەی حیجابیان پێشکەش بە کچەکان کرا. خێزانەکان و ئامادەبووان بە چەپڵە پشتگیری خۆیان بۆ ئەم ساتەوەختە مانادارە نیشان دا.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە گوندی سووسا مەراسیمێکی یادکردن بۆ شەهیدەکانی گوندی سووسا بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر مزگەوتی گوندەکە شەهید بوبوون.
لە گوندی خرابێڕپنی شارۆچکەی هەزەخی پارێزگای شرنەخ مەراسیمی یاد کردن بۆ شەهیدەکان بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا شەهید بوبوون.
لە بەرنامەیەکدا کە جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان لە دیاربەکر بە بۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ڕێکخستبوو، ئەو زوڵم و کۆمەڵکوژییانەی لە قۆناغە جیاوازەکاندا، لە کەربەلاوە تا غەززە، لە شێخ سەعیدەوە تا سووسا، ئەزموون کران، یاد کرایەوە.