وەزارەتی شارەوانی: تا ئێستا١٠٠ هەزار فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە
بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بە خێرایی لە شارە جیاوازەکاندا بەردەوامە.
سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ڕاگەیاند، "ئێمە لە وەزارەتی شارەوانیدا نزیكەی ٥٠٠ هەزار فەرمانبەر وردبینیمان بۆ کردوون و ڕەزامەندیی وەرگرتنی زەوییان هەیە. دوای تەواوبوونی وردبینی، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بەردەوامە. وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ شارەوانییەکاندا کۆبوونەوەی کردووە و داوای لێ کردوون هەنگاوی جدی بنێن، لە ئێستادا هەنگاوەکان خێرا بەڕێوەدەچن لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و شارەکانی دیکەش."
سەربەست مەولود وتیشی، "لیژنەیەکمان پێکهێناوە لە هەولێر بۆ ئەوەی زەوییەکان بکەنە تاپۆ بە ناوی شارەوانییەوە و دواتریش بە ناوی فەرمانبەرانەوە بکرێن، نەک بە کارت دابەش بکرێن و کاتی زۆری بوێت تا تاپۆ دەکرێن. هەر بۆیە ئەوە هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی فەرمانبەران دوای وەرگرتنی زەوی بتوانن ڕاستەوخۆ بە ناوی خۆیانیان بکەن، بۆیە وەزارەتی شارەوانی بە جدی لەسەر خەتە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بە خێرایی و بێ گرفت بەڕێوە بچێت."
هەروەها وتی، "ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ ئەنجومەن ڕەوانە کردووە کە مەرجی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، چاوەڕێ دەکەین بۆ ئێمەی ڕەوانە بکەن بۆ وردبینیکردن و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی تا ئەوانیش زەوی وەربگرن، کە ئەمە بڕیاری جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوی وەربگرن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە لایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەرەوە بۆ ئەو کچە گەنجانەی کە بەنیازن باڵاپۆش بکەن، بەرنامەی "بەنیازم حیجاب لەبەر بکەم، فەرمانی تۆ فەرمانی منە" بە بەشدارییەکی زۆر بەڕێوەچوو.
لە گوندی سووسا مەراسیمێکی یادکردن بۆ شەهیدەکانی گوندی سووسا بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر مزگەوتی گوندەکە شەهید بوبوون.
لە گوندی خرابێڕپنی شارۆچکەی هەزەخی پارێزگای شرنەخ مەراسیمی یاد کردن بۆ شەهیدەکان بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا شەهید بوبوون.