ڕووداوێکی هاتوچۆ لە مێردین: کوژراوێک و ٢ بریندار
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە کاتەکانی شەو لە نزیکەی گوندی دالای شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکدا ڕووی دا. ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ بارهەڵگرێکی دروستکردنی ڕێگا پێکدادا و دواتر بە سەر کرێکارانی دروستکردنی ڕێگادا وەرگەڕا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە نەخۆشخانە و سەبارەت بە ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەردەلان سەرسپی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکە ڕوونە و ٥١ ئەندام ئامادەی کۆبوونەوەکە بن یاساییە.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات کە سبەی چوارشەممە، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە ببن.
لە ناوچەی باغلاری شاری دیاربەکر لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.