یاپجیئۆغلو: ئەو هێزەی هەزار ساڵە لەم خاکانەدا بەیەکەوە گرتووین، ئایینی پیرۆزی ئیسلامە
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئەو هێزەی هەزار ساڵە لەم خاکانەدا بەیەکەوە گرتووین، ئایینی پیرۆزی ئیسلامە."
٥مین کۆنگرەی ئاسایی مەڵبەندی پارێزگای ڕحای هودا پار بە بەشداری زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە دروشمی "سیاسەتی ڕاست، دادپەروەری ڕاستەقینە" بەڕێوەچوو.
کۆنگرەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد و دواتر ڤیدیۆیێک لەبارەی چالاکییەکانی هودا پار پێشکەش کرا. دواتر کۆنگرەکە بە دامەزراندنی دیوانی و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی مالی و ڕاپۆرتی چالاکییەکان بەردەوام بوو.
دواتر زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە چەند پرسێکی گرنگ وەک قەیرانی مرۆیی لە غەززە، پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، پرسی کورد، کێشەکانی ئابووری و پرسەکانی پارێزگای ڕحا کرد.
یاپجیئۆغلو سەبارەت بە سیستەمی نێودەوڵەتی وتی، "هەم ناوچەکەمان و هەم هەموو جیهان بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت. سیستەمێکی نێودەوڵەتی کە دەسەڵات لە پێشینەی دادپەروەری دادەنێت، تەنیا ستەم و گەندەڵی بەرهەم هێناوە. لە دڵی ئەم نەزمە گەندەڵەدا منداڵی سیستەمی جیهانی تۆڕی سەهیۆنی هەیە."
"رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژییەکانی لە غەززە"
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر بە پشتیوانی ئەمریکا و بە پشتبەستن بە بێ دەنگی وڵاتانی ئیسلام بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی لە غەززە و دواتر وتی، "جینۆساید تەنها بە بۆمب ئەنجام نادرێت. هەروەها برسێتی و تینوێتی وەک چەک بەکاردێت. غەززە وێران بووە، زستان نزیک دەبێتەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕی دوێنێش ٧٠ هەزار خێمەی ژێرئاو کەوتووە. دەیان هەزار خێزانی غەززەیی بێ ماڵ و حاڵن، بەر سەرما و باران کەوتوون. ڕەنگە بیرتان بێت کە بەناو 'ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە' لە ژێر گەرەنتی گوایە هەندێک دەوڵەتدا واژۆ کراوە. بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتنە هێرشەکان وەستان و ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگر کەلوپەلی پێویست دەچوونە ناو غەززە بەبێ پچڕان. نەخۆش و بریندارانی سەختی غەززە دەبرێنە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن، بینا وێرانبووەکانیش ئاوەدان دەکرانەوە. بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نە هێرشەکانی ڕاگرتووە و نە ڕێگەی بە دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان بەبێ بەربەست داوە. درێژە بە کۆمەڵکوژییەکانی خۆی دەدات."
"سەهیۆنیزم تەنها لە زمانی هێز تێدەگات"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەنها لە زمانی هێز تێدەگات و وتی، "ئێمە ئەوکات وتمان، ئێستاش دووبارەی دەکەینەوە: دانوستان لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی تەنیا خزمەت بە کڕینی کات دەکات بۆ درێژەدان بە کۆمەڵکوژییەکانی. چونکە سەهیۆنیزم تەنها لە زمانی هێز تێدەگات. سەهیۆنیزم گەورەترین بەربەست لە بەردەم ئاشتی ناوچەیی و گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی جیهانییە. سەهیۆنیزم دوژمنێکی مرۆڤایەتییە کە هێرش دەکاتە سەر هەموو بەهاکانی مرۆڤ. بۆیە دەبێت هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە کاربکەن بۆ بێلایەنکردنی ئەم دوژمنانەی مرۆڤایەتی."
"گەورەترین کێشەمان بێتواناییمانە لە یەکگرتن"
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە بێ دەنگی و دابەشبوونی جیهانی ئیسلام جەسارەت بە رژێمی داگیرکەر دەدات و وتی، "گرینگترین هۆکاری پشت ئەم هەموو هێرش و دەستدرێژیانە، نەبوونی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی و موسڵمانانە. وەک چۆن سەلاحەدین فاتحی قودس دەڵێت: 'ئەوانەی لەگەڵ دۆستەکانیان شەڕ دەکەن، ناتوانن شەڕ لەگەڵ دوژمنەکانیان بکەن'. ئەمە گەورەترین کێشەی ئێمەیە: بێتواناییمان لە یەکگرتن. لە کاتێکدا هاوپەیمانی خراپەکاری جیهانی لە شوێنی خۆیدایە، ئێمەی موسڵمان وازمان لە دوژمنی هاوبەشمان هێناوە و لەبری ئەوە لە نێوان خۆماندا شەڕ دەکەین. ئەگەر ئەمڕۆ رێگری نەکەین لە رژێمی سەهیۆنی کە بەدوای بەناو خاکی بەڵێندراودا دەگەڕێت، سبەینێ شارەکەی ئێمەی ڕحا، شاری پێغەمبەران، مەترسی لەسەر دروست دەبێت. بۆیە وەک موسڵمان پێویستە ناکۆکیەکانمان وەلا نێین و ڕیزەکانمان پتەوتر بکەین و یەکڕیزیمان پتەوتر بکەین.
بەداخەوە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی کە ڕووبەڕووی ئەم هاوپەیمانییەی ئیپشتاین و ڕۆژهەڵات دەبنەوە- کە بە پشتیوانی بێسنووری سەربازی و دارایی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە خوێنی کۆرپە دەڕێژێت- لە پشت ئەو سنوورانەی ڕۆژئاوا کێشراون، خۆیان حەشارداوە و هەوڵدەدەن بە پەیامی ئیدانەکردنی لاوازەوە بژین. هەموو ئایدۆلۆژیا بەشەرییەکان شکستیان هێناوە. تاکە پەناگەیەک کە مرۆڤایەتی بتوانێت هەناسە بدات، کە ژیان و ماڵ و عەقڵ و ئایین و نەوەکانی داهاتوو بە تەواوی مسۆگەر بکات، سیستەمی دادپەروەرانەی ئیسلامە. بۆ ئەمەش زۆر گرنگە موسڵمانان بەپەلە بەئاگا بێن و لەسەر پێی خۆیان هەڵبێن."
"ئەو هێزەی هەزار ساڵە لەم خاکانەدا بەیەکەوە گرتووین، ئایینی پیرۆزی ئیسلامە"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە گرنگی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی کرد و وتی، "ئەو هێزەی کە هەزار ساڵە لەم خاکانەدا بەیەکەوە گرتوومانە، باوەڕی هاوبەشمانە، ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بێ دوو دڵیترین فەرمانەکەیەتی: دادپەروەری. ئێمە بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە کۆمەڵایەتیەکانمان لەسەر بنەمای دادپەروەری و برایەتی. لەم چوارچێوەیەدا ئێمە بەهای ئەو هەوڵانە دەدەین کە بۆ داخستنی ئەو لاپەڕەیە توندوتیژی و تیرۆرە دەدرێت کە وڵاتەکەمان زیاتر لە چل ساڵە تووشی بووە.
ئێمە ڕاپۆرتی گشتگیر و ڕەشنووسی یاساکەمان ئامادە کرد و پێشکەشی پەرلەمانمان کرد کە پێشنیاری کۆنکرێتی تێدابوو هەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تیرۆر و توندوتیژی هەم بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد. یاسای چوارچێوە ١٢ مادە، کە بە کۆکردنەوەی ڕاپۆرتی لایەنەکان ئامادەکرابوو، لە پەرلەمان بە پشتیوانییەکی زۆر بەهێز و مێژوویی بە ٤٦٧ دەنگ پەسەندکرا. ئامانجمان تەنها بێدەنگکردنی چەکەکان نییە، بەڵکو دووبارە دامەزراندنەوە و جێبەجێکردنی یاسای برایەتییە بە دادپەروەرییەوە. ئەگەر جارێکی تر ڕۆحی مەلازگرد و چەناققەڵا لە باوەش بگرین، هیچ بەربەستێک نییە کە نەتوانین تێپەڕێنین، هیچ بابەتێک نییە کە نەتوانین چارەسەری بکەین، هیچ کێشەیەک نییە کە نەتوانین چارەسەری بکەین."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە گرنگی ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ و کۆتایی هێنان بە دەستووری کودەتای ١٢ی ئەیلوول کرد.
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا سوپاسی گەلی ڕحا کرد بەهۆی پشتگریان لە هودا پار.
دواتر دەنگدانەوە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای ڕحا بەڕێوەچوو. هەڵبژاردنەکە بە شێوەی تاکلیست بەڕێوەچوو و فارووق پۆلات سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای ڕحای هودا پار دووبارە متمانەی بەدەستهێنا و وەک سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای ڕحای هودا پار هەڵبژێردرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود بارزانی لە بانگەوازێکدا داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی.
نوێنەرایەتی هودا پار لە هەرێمی کوردستان بۆ قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە چوارچێوەی "مانگی تشرینی دووەم مانگی ئەسحاب"، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە ساڵانە لە زۆرێک لە شارەکانی تورکیا بەرنامە بۆ گێڕانەوەی ژیانی ئەسحاب سازدەکات، ئەمساڵ لە شاری ئیستانبوول بەرنامەیەکی بە تەوەری "ئەستێرەکان کە ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەنەوە" سازکرد.