بەغدا ڕێوشوێنەکانی بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دەستپێکرد
فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، داخستنی دەروازە نافەرمیەکان دەستیپێکردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ناوەندکردنی خاڵەکانی دەروازەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خاڵە دەروازەکانی دیکەی عێراق.
محەممەد عەبدولوەهاب سعێدی فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان.
لە ٢٤ی مانگدا عەلی زەیدی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە پاسەوانی سنوورەکان کرد سەرجەم خاڵە سنوورییە نافەرمییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دابخەن.
سعێدی بۆ میدیای دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند، "هێزی پاسەوانی سنوور بەرپرسە لە هێڵی سنووری نەک دەروازەکان، ئەو دەروازانە لە ژێر بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکاندان، هەوڵیش هەیە بۆ بە ناوەندکردنی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەروازەکانی دیکەی عێراق."
ھەرێمی کوردستان سێ دەروازەی سنووری فەرمی لەگەڵ تورکیا و ئێران ھەیە، بەڵام زیاتر لە ٢٠ دەروازەی سنووری نافەرمی و ڕێگای ھەیە کە بە فەرمی لە لایەن حکوومەتی فیدراڵیەوە دانپێدانانیان پێ نەکراوە.
ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، سەرۆکی حکومەتی ناوەندی عێراق فەرمانی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد کە مۆڵەتی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیەوە دەربکرێت، هەروەها سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ناو هەرێمی کوردستان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی بەرپرسانی حکومەتی ناوەندییەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانەکانی سەرۆک وەزیرانی بە تاکلایەنە و نادەستووری و قبوڵنەکراو وەسف کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خۆپیشاندان لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون.
دەستەی گشتیی دادگای دەستووری (AYM) لەو داواکارییەی کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەهۆی زیندانیکردنییەوە بە پاساوی پێشێلکردنی مافی ئازادی و ئاسایشی کەس و مافی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی چالاکی سیاسی تۆماری کردبوو، بڕیاری دا کە هیچ پێشێلکردنی مافەکان نەکراوە.
لە شاری حەسەکە بۆمبێک کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک دانرابوو تەقیەوە و ٢ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژران و ٥ی دیکەش بریندار بوون.