پەرلەمانتاری هودا پار: مەلای جزیری بیر و کەلتووری کۆنی ئەم شارەیە
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سەرۆکی کاروباری سیاسی هودا پار جەختی لەوە کرد کە مەلای جزیری تەنها زانا و شاعیرێک نییە، بەلکو پێشەوایەکی کۆمەڵایەتیە کە باوەڕی، ئەدەبیات و بیری کەلتووری کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سەرۆکی کاروباری سیاسی هودا پار کە بەشداری لە ٥مین کۆنفرانسی ئەکادیمی نێودەوڵەتی مەلای جزیری کردبوو باس لە پێگەی مەلای جزیری لە ناو زانست و کۆمەڵگا کرد.
دەمیر جەختی لەوە کرد کە پشتیوانی لە تەواوی بەرنامەکان دەکەن کە بۆ مەلای جزیری ڕێکدەخرێن.
"مەلای جزیری سروشتی ئەم وڵاتەیە"
پەرلەمانتار دەمیر وتی، "بەرنامەیەکی زۆر گرنگ و مانادارە؛ بە تایبەت خزمەتە بە کەلتوور و بەهاکانی کۆمەڵگا. پێشاندان و پێشکەشکردنی کەلتوور و مێژووی کۆنمان لەم بەرنامەیە زۆر سوودی دەبێت بۆ ئەوەی تێبگەین و فێربین کە ئەم کۆمەلگایە کێن، لە کوێوە هاتوون و بەرەو کوێوە دەچن. چونکە مەلای جزیری سروشتی ئەم وڵاتەیە، مێژووی کۆنی ئەم وڵاتەیە، بیری ئەم وڵاتەیە. هەر وەبەرهێنانێک لەبارەی مەلای جزیری بکرێت وەبەرهێنانێک بۆ ئایندە، کەلتوور و بەهاکانی ئەم کۆمەڵگایە دەبێت. بۆیە ئەم بەرنامەیە زۆر بە گرنگ و مانادار دەزانین. نەک تەنها زانکۆ هەر کەسێک وەبەرهێنان لەبارەی مەلای جزیری و بەها کۆنەکانی ئەم ناوچەیە بکات پشتیوانی لێدەکەین و دەخوازین کە سوودی لێوەربگرن. ئەمە دەڵێین و هەرچی لە دەستمان بێت پێشکەشی دەکەین."
"ناساندنی مەلای جزیری بە کۆمەڵگاکەمان خزمەتێکی زۆر گەورەیە"
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە مەلای جزیری تەنها وەک زانایەک نابینن و وتی، "تەنها وەک شاعیرێک نابینین. مەلای جزیری کەلتوور، بیر، باوەڕی، عەقیدە، ئەدەبیات و زانستی ٤٠٠-٥٠٠ ساڵەی ئەم ناوچەیەیە. کاتێک تەماشا دەکەین؛ مەلای جزیری تەنها زانا یان شاعیرێک نییە هەروەها ئەدیبێکە و پێشەوایەکی کۆمەڵگایە. بۆیە دەبێت پلانەکان ئەو کەسانەی دەیانەوێت بیری ئەم کۆمەڵگایە بگۆڕن و کەلتووری کۆنمان بگۆڕن هەموومان پێکەوە شکست بدەین و ئەم مرۆڤە بگەڕێنەوە بۆ سەر سروشتی ڕاستەقینەی خۆی. بیرکردن، باسکردن و ناساندنی مەلای جزیری لە هەموو دەرفەتێکدا خزمەتێکی گەورەیە. هەروەها ئەم بەرنامانەش وەک ڕێگەیەک بۆ بیرهێنانەوەی مێژوو و جەوهەری ئەم وڵاتە دەبینین. ئەگەر ئەم جۆرە بەرنامانە زیاتر بکرێن سوودی زیاتر دەبێت."
"پێویستە لە مەلای جزیریوە فێری هونەر بین"
دەمیر لە کۆتاییدا وتی، "تەنانەت تیشک خستنە سەر مەلای جزیری تەنیا لە ڕێگەی شیعر و ئەدەبیاتیەوە، بەهایەکی زۆری هەیە، چونکە ئەو زمان و زانست و تێگەیشتنەی کە بەکاری هێناوە، بە تەواوی لەبارەی خوای گەورەیە. هەروەها خۆشەویستی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم)ی بۆ ئەمە زیاد کرد. لێرەوە تێدەگەین کە هونەر نابێت لەسەر شەهوەت و ئارەزوو بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر نیشاندانی گەورەیی و خودایی الله بێت. پێویستە ڕەنگدانەوەی خۆشەویستی پێغەمبەری خودا بێت. بۆیە پێویستە لە مەلای جزیریەوە فێری هونەر بین؛ نەخشەڕێگایەکی دروستمان پێشکەش دەکات. لە کۆتاییدا سوپاسی زانکۆی شرنەخ و قایمقامیەتی شرنەخ و قایمقامیەتی قەزای جزیر دەکەین؛ خزمەتگوزارییەکی نایاب پێشکەش دەکەن. ناوەڕۆکی ئەم بەرهەمە پێویستە فراوانتر بکرێت و بگۆڕدرێت بۆ بەرنامەیەکی گشتگیرتر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕاگەیەندرا کە باری تەندروستیی ئەو فڕۆکەوانە خوێندکارەی لەنێو فڕۆکەی مەشقەکەدا بووە کە لە فڕۆکەخانەی چارشەمبەی سامسون لە کاتی نیشتنەوەدا لە ڕێڕەو دەرچووە و زیانی بەرکەوتووە باشە و بەبێ برینداربوون لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە.
لە دیاربەکر لە کاتێکدا پاییز خۆی ئامادە دەکات جێگەی خۆی بۆ زستان چۆڵ بکات، سروشت بە تۆنە جیاوازەکانی زەرد، سوور و سەوز وەک نمایشێکی بینراوی ناوازە دەردەکەوێت. ئەو دیمەنانەی لە باخچەکانی هەوسەلەوە تا دۆڵی دیجلە و لە دەوروبەری پردی دە چاوەوە تا پارکەکانی شار درێژ دەبنەوە، دوایین جوانییەکانی وەرزێک دەخەنە ڕوو.
کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەڕێوە دەچێت.