پەیامی کاراونی ئومێد بۆ جەژنی رەمەزان

وەقفی خێرخوازیی کاروانی ئومێد کە لە ژمارەیەک زۆر وڵاتی جیهان چالاکیەکانی خێرخوازری بەڕێوە دەبات بەهۆی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
جەنگیز کوورتاران سەرۆکی گشتیی وەقفی کاروانی ئومێد پەیامەکەی خوێندەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد، بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانیان، وتی، "دوای دەرباز کردنی مانگێکی پڕ لە رەحمەت گەشتینە جەژنی رەمەزان. بۆیە حەمد و سوپاسی خودا دەکەین. لە قۆناغێکی دژوار و کێشەدار رەمەزانمان ئیدراک کرد. لەو قۆناغەدا وەکو کاروانی ئومێد هەوڵمان دا بۆ خاوەنداری کردن بە هەژارەکان هەرچی لە دەستمان دێت ئەنجام بدەین. بە پشتگری خێرخوازەکان لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات هاوکاریەکانمان دابەش کرد. إن شاء الله چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت."
"إن شاء الله ئەوەندەی تەدبیر بگرین نەخۆشیەکە لە ماڵەکەمان و شارەکەمان دەچێتە دەرەوە"
ناوبراو وتی، "بەڵێ جەژن دەستی پێ کرد بەڵام دووبارە بە غەمباری دەستی پێ کرد. ئێمە کاروانی ئومێد ئامۆژگاریمان بە خێرخوازەکان و شوێنکەوتووکانمان ئەوەیە کە پەیڕەوی لە تەدبیرەکان بکەن. بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشیە هەرچی زووە بچێت هەرچی لە دەستمان بێت ئەنجام بدەین. إن شاء الله ئەوەندەی تەدبیر بگرین نەخۆشیەکە لە ماڵەکەمان و شارەکەمان دەچێتە دەرەوە."
"بە دروست کردنی پردەکانی دڵ بە جوانترین شێوەکەی جەژنەکەمان دەرباز دەکەین"
کوورتاران لە کۆتایی باسی لەوە کرد، "لەگەڵ تەواوی ئەو دژواری و کێشەیانە جەژنەکەمان وەکو جەژن دەرباز دەکەین. لەگەڵ ئەوەی لە خۆشویستان و ماڵەکەمان دوورین بەڵام بە دروست کردنی پردەکانی دڵ بە جوانترین شێوەکەی جەژنەکەمان دەرباز دەکەین. بەم وەسیلەیە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی ئوممەتی ئیسلام دەکەین و هیوادارین ببێتە وەسیلەی خێرەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان سەردانی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار. لە دیدارەکەدا باس لە "پرسەی دانانی چەک" و چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد کرا.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە پارێزگاری ئێلح ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٢یان منداڵ بوون.
لە شارۆچکەی چەلیکانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٨ رووی دا.
پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەرەن لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "دەستوور پاشماوەیەکی سەپێندراوی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٢یە، دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت."