ساغلام: دەبێت ئەو رۆژانە بە دەرفەت بزانین و واز لە ئیختیلاف و جیاوازیەکان بێنین

ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار پەیامێک بەهۆی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی جەژنی تەواوی جیهانی ئیسلام کرد و وتی، "دەبێت ئەو رۆژانەی پیرۆز بە دەرفەتێک بزانین؛ واز لە ئیختیلافەکان و جیاوازیەکان بێنین."
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە پەیامەکەدا وتی، "بە خۆشحالی گەشتنی دووبارە بە رۆژەکانی جەژن کە پەیوەندیەکانی خۆشەویستی و برایەتی و هاوکاریمان بە هێز دەکات و فیترەتەکەمان بە بیرمان دێنێت سوپاسی خودا دەکەین."
"لەبەر ئەوەی لە جوگرافیای ئیسلام مسوڵمانەکان لە ناو برسیەتی و سەفالەتدانە و بەردەوام بوونی ڕژتنی خوێنەکان دڵەکەمان بەردەوامە لە سووتان"
ساغلام وتی، "بە خۆشحالی گەشتنی دووبارە بە رۆژەکانی جەژن کە پەیوەندیەکانی خۆشەویستی و برایەتی و هاوکاریمان بە هێز دەکات و فیترەتەکەمان بە بیرمان دێنێت سوپاسی خودا دەکەین. لەو رۆژانەدا بەهۆی موسیبەتی نەخۆشی مسوڵمانەکان ناتوانن فەریزەی حەج بەجێ بێنن و کەعبەی شەریف لە مسوڵمانەکانی دونیا بێ بەش ماوە؛ لەبەر ئەوەی لە جوگرافیای ئیسلام، لە سوریا، فەلەستین، یەمەن، ئاراکان، تورکستانی رۆژهەڵات و ناوچەکانی دیکە مسوڵمانەکان لە ناو برسیەتی و سەفالەتدانە و بەردەوام بوونی رژتنی خێونەکان دڵەکەمان بەردەوامە لە سووتان."
"مەدەنیەتەکەمان تاکە رێگای رزگاری لەو موسیبەتانەیە کە ئەمڕۆ تووشی بووین"
ساغلام لە بەردەوامی وتی، "لەو قۆناغەی نەخۆشیدا گەلەکانی مسوڵمان کەمتر لە رۆژئاوا تووشی خسارەکان بوونەتەوە کە بەرهەمی پابەند بوونە بە خاوێن بوونی مادی و مەعنەوی کە مەدەنیەتی ئیسلام سەبارەت بە ژیان پێشنیازی کردوە و گرنیەکانی وەکو هاوکاری و هاڕیکاری. مەدەنیەتەکەمان کە بە شێوەیەکی گونجانی فیترەت تەماشای تەواوی بەشەکانی ژیان دەکات، تاکە رێگای رزگاریە لەو موسیبەتانەی کە ئەمڕۆ تووشی بووین."
" پیرۆزبایی جەژنی تەواوی مسوڵمانەکان بە تایبەتی وڵاتەکەمان دەکەم"
ئیسحاق ساغلام لە کۆتایی وتی، "دەبێت ئەو رۆژانە وەکو دەرفەتێک بزانین و هەوڵ بۆ بەجێ هشتنی ئیختیلافەکان و جیاوازیەکان بێنین و بۆ دروست کردنی نیزامێکی داپەروەرانەی تێبکۆشین. دەبێت ئەو رۆژانەی دەرفەتی نزیک بوونەوە بە خودا و دەفەکور بە ئێمە دەدات ببێتە دەستپێکێک بۆ گەڕانەوە سەر فیترەت و ئامانجی خولقیەت. بەم وەسیلەیە پیرۆزبایی جەژنی تەواوی مسوڵمانەکان بە تایبەتی وڵاتەکەمان دەکەم و داوا لە خودا دەکەم بگەینە بە جەژنەکانی کە بتوانین بە شێوەیەکی سەمیمیتر یەکتر باوش بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.