زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی بایرام بۆزیەل کرد کە لە کۆنگرەی حیزبەکەی وەکو سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان هەڵبژێردرابوو.
یاپجیئۆغلو لە بارەگای سەرەکی پەسەکە لە دیاربەکر سەردانی بۆزیەل کرد.
یاپجیئۆغلو لە کاتی سەردانەکە پیرۆزبایی لە بۆزیەل کرد کە لە ٣مین کۆنگرەی ئاسایی حیزبەکەی وەکو سەرۆکی گشتیی پەسەکە هەڵبژێردرابوو.
"پێشنیارەکانمان لەبارەی چارەسەر کردنی پرسی کوردی زۆرجار لەگەڵ هی پەسەکە وەکو یەکترن"
یاپجیئۆغلو داوای کرد کە کۆنگرەکە ببێتە وەسیلەی پێشکەوتنی پەسەکە و چارەسەری پرسی کوردی و وتی، "هەروەها ئامانجێکی دیکەمان لە سەردانەکە ئەوەیە؛ دەمانەوێت گفتوگۆ لە نێوانمان بەردەوام بێت. پێشنیارەکانمان لەبارەی چارەسەر کردنی کێشەکانی تورکیا بە تایبەت پرسی کوردی زۆرجار لەگەڵ هی پەسەکە وەکو یەکترن. دەمانەوێت گفتوگۆی لە نێوانماندا بەردەوام بێت و دانوستان بکەین لەبارەی پرسەکان و شایەد لەبارەی هەنێک بابەتەکان پێکەوە حەرەکەت بکەین."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لە ١٩ی مانگی دەهاتوو بەرنامەیەک بۆ ١٠مین ساڵوەگەری دامەزراندنی هودا پار لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت و بانگێشتی بۆزیەلیش دەکەن بۆ بەشداری.
بۆزیەل باس لە خۆشحالیی خۆی بەهۆی سەردانەکە کرد و سوپاسگوزاری یاپجیئۆغلو کرد و وتی، "بە راستی تورکیا لە قۆناغێکی حەساس و نائاسایی تێدەپەڕێت. ژمارەیەکی زۆر کێشە کۆبوونەتەوە و ئەو کێشەیانە کێشەکانی ١٠٠ ساڵەن. هەروەها بەهۆی هەڵبژاردنی ئەگەری گۆڕانکاریێک لە تورکیا هەیە. بۆ نموونە حکوومەتیش و ئۆپۆزسیۆنیش باس لە دەستووری نوێ و سیستەمی سەرۆک کۆماری دەکەن. هەروەها پرسی کوردی بە تەواوی گەورەیی و گەرمیەکەی لە رۆژەڤی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە."
بۆزیەل باس لە گرنگی گفتوگۆ لە نێوان حیزبەکان کرد و وتی، "چونکە ئەوە پرسی لایەنێک نییە بەلکو پرسی تەواوی کۆمەڵگا و مێژوویە. پێویستە هەموو لایەنەکان تا دەتوانن یەکبگرن هەم بۆ دەستوورێکی نوێ و هەم بۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسیانەی پرسی کورد. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە گفتوگۆ لە نێوان سیاسەتمەدارانی کورددا هەبێت، وەک پێویست. دەبێت جەمسەرگیرییەکە نەهێڵرێت. پێویستە ڕێگاکانی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دیالۆگ بکرێتەوە بۆ ئەوەی پرسەکانمان لە ڕێگەی عەقڵەوە تاوتوێ بکرێن و چارەسەرێک بدۆزینەوە."
بۆزیەل لە کۆتاییدا وتی، "بۆیە هاتنی کاک زەکەریا و هودا پار بۆمان زۆر گرنگە. ئێمە ڕۆڵێکی گەورە بۆ ئەم گەیشتن و سەردانە دەسپێرین. دوای ئەم سەردانە، هیوادارم بە گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان، بتوانین بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەین لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێگایەک، چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەر، و چۆن بتوانین کۆتایی بەم خوێن و توندوتیژییە بهێنین. ئێمە دەمانەوێت بە دەست یەکگرتن چارەسەرێک بۆ ئەم پرسانە بدۆزینەوە و ئاشتی بۆ وڵات بهێنین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "جەهەپە لە یەکەم رۆژ کە دامەزراوە هەموو کاتێک سیاسەتەکەی بە هێرش سەر بەهاکانی مسوڵمانەکان بەڕێوە دەبات."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار لە کۆبوونەوەیەکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا راگەیاند، "بانگێشتی خوشک و برا قوتابییەکان لە تورکیا دەکەین کە وەک قوتابییە ئەمریکییەکان بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرن و چالاکییەکانیان زیاتر بکەن."
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.