زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
یاپجیئۆغلو لە هەڵسەنگاندنەکەی باس لە زولم و ستەمی سەهیۆنییەکانی تیرۆرست لە بەرامبەر فەلەستین کرد و بانگێشتی حکوومەت کرد کە کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی تیرۆری بهێنێت.
"داگیرکەران بوون بە 'هێزی مەشروع' و خۆڕاگران بوون بە 'تیرۆرست"
یاپجیئۆغلو لە هەڵسەنگاندنەکەی باس هەڵوێستی میدیاکان لە بەرامبەر داگیرکەران و هێزەکانی خۆڕاگر کرد و وتی، "کاتێک سەهیۆنییەکان دەستیان بە کوشتن کرد، ئەو سیاسەتمەدار و بەرپرسە حکومی و ڕێکخراوە میدیاییانە کە لە لای ئەوان بوون، دەیانگوت مافی بەرگریکردن لە خۆیان هەیە، داگیرکارییان بە 'هێزی مەشروع' ناوبرد، خۆڕاگریشیان بە 'تیرۆرست' ناوبرد. کاتێک شەڕ لە نێوان بەرخۆدان و سەهیۆنییەکاندا روویدا و کۆرپەکان لەلایەن سەهیۆنییە داگیرکەرەکانەوە کوژران، ئەم کەسانە بە 'مردوو'یان بە خەڵکی سڤیل ناوبرد. ئەم مردنە وەک مردنێک بە هۆی نەخۆشیەوە یان بەهۆی هۆکارێکی ترەوە نیشاندرا. دیسان ئەم کەسانە ئەو کەسانەیان بە دژە جوولەکە تۆمەتبار کرد کە دژایەتی ئەو کۆمەڵکوژییەیان دەکرد. لەم پرۆسەیەدا داگیرکەر بوو بە "هێزێکی مەشروع" و خۆڕاگرەکان بوون بە "تیرۆریست."
"ئیسرائیل خەتەرناکترین رێکخراوی تیرۆرییە لە سەر زەوی"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە داگیرکەران تیرۆرستن و دواتر وتی، "شتێک لە کوشتنی منداڵ و ئافرەتەکان خراپتر هەیە؛ ئەویش مەشروع نیشاندانەوەی ئەمەیە. ئەمە زۆر خراپترە لە کوشتنی ئافرەت و منداڵەکان. ئەوان بە ئاشکرایی ئەو شتە دەڵێن و ئەوە وەکو مافی خۆیان دەزانن. تەواوی دونیا وەکو ئەوەی سیحریان لێکرابێت هەڵدەستێن و دەڵێن کە 'مافی ئیسرائیلە بەرگری لە خۆی بکات.' هەروەها هەنێک لە زانایانیان هەڵدەستێن و دەڵێن کە کاتێک ئەم منداڵانە گەورە بن دەبنە بە تیرۆرست و جووەکان دەکوژن. بە پێی ئەوان منداڵ بێت یان کۆڕپە دەبێت بکوژرێت. بۆیە دەبێت بزانرێت ئیسرائیل خەتەرناکترین رێکخراوی تیرۆرییە لە سەر زەوی."
"کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "کاتێک ئەمریکا قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند بانگێشتی تەواوی جیهانی ئیسلامیمان کرد کە کۆتایی بە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنن و واز لە ناسینی وەک دەوڵەت بهێنن. ئاسمانەکانتان بە روی ئەوان دابخەن، بەندەرەکانتان بە رووی ئەوان دابخەن، لەگەڵیان بازرگانی نەکەن. ئەگەر ناتوانن شتێکیش بکەن لانیکەم تا کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەڕە بڵێن، ئەگەر رێگە بە گواستنەوەی هاوکاری بە غەززە نەدەن کۆتایی بە پەیوەندییەکان دەهێنین. دووبارە دەکەینەوە، کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."