هودا پار: لوبنان بە ئاشکرا گەماڕۆ دراوە و بە تەنها ماوە
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار ڕاگەیاند، لوبنان لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تەنها ماوە و بانگێشتی وڵاتانی ناوچەکە کرد.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفرانسێکی میدیایی ڕێکخست.
ناوبراو لە کۆنفڕانسەکە باس لە پرسەکانی بەرزبوونەوەی گرژی لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان، هەڕەشەکانی سەر لوبنان و فەزیحەی منداڵە بێ سەروشوێنەکان لە ئەوروپا کرد.
"ناکۆکی لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان دەتوانێت تەوای جیهانی ئیسلام بەرەو نائارامی ڕابکێشێت"
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە بەرزبوونەوەی گرژی لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان مەترسیێکی گەورەی دروست کردووە و وتی، "ئەم گرژییە کە بە هۆی سیاسەتی ئیستفزازیی ئەکتەرە دەرەکییەکانی وەک هیندستان و ئەمریکا زیاتر پەرەی سەندووە، توانای ناسەقامگیری نەک تەنیا ناوچەکەی بەڵکو هەموو جیهانی ئیسلامی هەیە. بۆیە زۆر گرنگە هەموو لایەنەکان عەقڵی ساغ بەکاربهێنن و خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە دەتوانن گرژییەکان زیاتر بکەن."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە گەلانی ئەفغانستان و پاکستان ساڵانێکە ڕووبەڕووی شەڕ، هەژاری و کێشەکانی ئەمنی بوونەتە و وتی، "پێویستە لایەنەکان دەستبەجێ دەست بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن و ڕێککەوتنێکی ئەمنی هەمیشەیی لەسەر بنەمای متمانەی یەکتر واژۆ بکەن. بۆ گەشەسەندنی ئابووری و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاشتی ناوچەیی، پێویستە میکانیزمەکانی هاوکاری نەک شەڕ لە پێشینەدا بن. دامەزراندنی سەقامگیری لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا نەک تەنها سوودی بۆ گەلی خۆیان بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە هەیە. بۆیە زۆر گرنگە بە عەقڵی ساغ و دیپلۆماسی مامەڵە بکرێت."
هەڕەشە و هێرشەکانی سەر لوبنان
دەمیر لە بەردەوامی باس لە فشار و هەڕەشە نێودەوڵەتییەکان لەسەر لوبنان کرد و فشاری دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە سەر حکومەتی لوبنان بۆ بێچەککردنی حزب الله و ڕاگەیەندراوەکانی تۆم باراکی وەک "هەڕەشەیەکی ئاشکرا و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرد.
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر لە قۆناغی ئاگربەستدا نزیکەی ٥ هەزار جار ئاگربەستی پێشێلکردووە و لە خاکەکانی لوبنان تیرۆکردن و هێرش ئەنجام داوە و وتی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەم واقیعە، قبوڵ ناکرێت ئەمریکا بە ڕەشبگیری ئابووری و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر لوبنان بترسێنێت، بە ناوی ئاسایش بۆ داگیرکەران کە نەیانتوانیوە هیچ کام لە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. لە کۆتاییدا پێویستە ڕێککەوتنی دەسەڵاتی دەریایی کە دەوڵەتی لوبنان لەگەڵ ئیدارەی قوبرسی باشوور واژۆ کردووە، کە سەهیۆنییەکان کردوویانە بە بنکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، وەک دەرئەنجامی ئەم فشار و هەڕەشە و گوشارانە لێکبدرێتەوە. لوبنان بە ڕوونی گەمارۆدراوە و بە تەنها ماوە. بێدەنگی وڵاتانی ناوچەکە هاندەری ئەم سیاسەتانەی دەستدرێژییە. ئەم هەڵوێستە شەڕانگێزانە نەک تەنها بۆ لوبنان بەڵکو بۆ سەقامگیری تەواوی ناوچەکە تێچووی زۆری دەبێت. پێویستە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بە هاودەنگی بەرامبەر ئەو کارە نایاساییانە مامەڵە بکەن."
"بێ سەروشوێنبوونەوەی ١٢ هەزار منداڵی کۆچبەر لە ماوەی ٢ ساڵدا نیشانەیەکی ئاشکرای قوڵبوونەوەی قەیرانی پاراستنی منداڵە"
دەمیر لە کۆتایی وتارەکەیدا ئەو ڕاگەیاندنەی کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٤٠٠ منداڵی ژێر پاراستنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە بەریتانیا بێسەروشوێن بوون، بە وێنەیەکی ترسناک وەسف کرد.
دەمیر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی کە بەشێکی بەرچاو لەو منداڵانە کۆچبەرن، مەترسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لەسەریانە و وتی، "ئەو ڕاستییەی کە نزیکەی ١٥٠ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا هەتیو بوون، لەگەڵ دیارنەمانی ١٢ هەزار منداڵی کۆچبەر لە ئەوروپا تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا، نیشاندەرێکی ڕوونە بۆ قووڵبوونەوەی قەیرانی جیهانی پاراستنی منداڵان."
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە وبوونەوەی ئەوەندە منداڵی ژێر پاراستنی دەوڵەت ناتوانرێت وەک "کەمترخەمییێکی سادە" وەسف بکرێت و وتی، "جگە لە نەبوونی چاودێری یان میکانیزمی چاودێری ناتەواو لەناو دامەزراوە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەگەری ئەوەی کە هەندێک گروپ بە ئاگادارییەوە ئەم بۆشاییانە دەقۆزنەوە و تەنانەت هەندێک کارگێڕیش هاوکاری دەکەن، دەبێت لەبەرچاو بگیرێت. ئەو تۆڕە چەوتانەی کە بەهۆی سکانداڵەکەی ئێپشتاینەوە ئاشکرا بوون، بە شێوەیەکی کۆنکرێتی ئەوە نیشان دەدەن کە چۆن منداڵان لەلایەن ئەو جۆرە پێکهاتانە دەکرێنە ئامانج."
دەمیر ڕایگەیاند کە پێویستە سەلامەتی منداڵان بە شێوەیەکی شەفاف و دوور لە ڕەچاوکردنی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و داوای دامەزراندنی سیستەمێکی کاریگەری جیهانی پاراستنی منداڵان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بەردەوامبوونی زوڵم و ستەمی رژێمی داگیرکەر قسەی کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەبارەت بە بڕیاری کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ دیدار لەگەڵ عبدالله ئۆجالان وتی، "تا ئەو کاتەی توندوتیژی و تیرۆر بە تەواوی لە بەرنامەی کاردا نەهێڵرێتەوە، چارەسەرێک بە تەواوی بەدی نایەت."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "لە غەززە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام ستراتیژیای جینۆساید بەردەوامە."