دەزگاکانی خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا و ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی تانزانیا گۆشتی سوور بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
دەزگاکانی خێرخوازیی یەتیم ئەلی و ئیهۆ ئەبرار بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان بەردەوامن لە چالاکیەکانی خێرخوازی لە وڵاتی تانزانیا.
لە ئەنجامی چالاکیەکاندا دەزگاکان لە یەتیمخانەیەک گۆشتی قوربانیان بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
لە یەتیمخانەکەدا ٥٨ منداڵ دەمێنن
عبدالرحیم ئالتوون سەرۆکی دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا سەبارەت بە چالاکیەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی، "دوای دابەش کردنی گۆشت بە سەر گەلی گەڕەکەکە پرسیارمان کرد کە ئایا لێرە یەتیم هەن یان نا. ئەوانیش وتیان لێرە یەتیمخانەیەک هەیە و چووینە یەتیمخانەکە. لە یەتیمخانەکەدا ٥٨ منداڵ دەمێنن. بە پشتگری خێرخوازەکان هاڕیکاری یەتیمەکان کرا. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت."
بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوام دەبین لە هاڕیکاری بە یەتیمەکان
عبدالرحمان ئالپسۆی سەرۆکی ئیهۆ ئەبرار باسی لەوە کرد، لە دونیا ژمارەیەکی زۆر یەتیم هەیە و باس لە گرنگی سەرپرشتی کردن لە یەتیمەکان کرد و وتی، "لە ناو دەفتەری سەردانەکانی یەتیمخانەکەدا یادداشتمان نووسی کە سەردانمان کردوە. پێشتریش لە ژمارەیەکی زۆر وڵات ژمارەیەکی زۆر کەس سەردانی ئێرە کردوە. بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوام دەبین لە هاڕیکاری بە یەتیمەکان."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە کەنداوی عەدەن کەشتیێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کردە ئامانج.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٣ رۆژە بەردەوامە لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە و هەموو کاتێک نیشتەجێگاکانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
لە شارۆچکەی ئیسکەندەروونی پارێزگای هەتای وڵاتی تورکیا مامۆستایەکی ئایینی لە کاتی نوێژی بەیانی تووشی هێرشی چەکداری بوو و گیانی لە دەست دا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی بالاتا لە شاری نابلوسی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.