زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار "بەیاننامەی غەززە"ی بڵاو کردەوە و باس لە کۆتایی هێنان بە داگیرکەری لە فەلەستین و کۆتایی هێنان بە جینۆساید لە غەززە کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی کۆنفرانسێکی میدیایی لە ئیستانبوول "بەیاننامەی غەززە" کە لە لایەن حیزبەکەی ئامادە کراوە بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو لە سەرەتای وتارەکەی باس لە هەوڵەکانی حیزبەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەناری غەززە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەدار و پێشەوای گەلی کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.
یاپجیئۆغلو وتی، "دوای ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٣٢ پارێزگای تورکیا لەگەڵ زیاتر لە ٢٥٠ سیاسەتمەدار، پێشەوا و نوێنەری دەزگاکانی مەدەنی دیدارمان کرد. لە کۆبوونەوەکان باس لە دۆخی غەززە و دۆزی فەلەستین و قودس کرا. ئەنجامەکانی دیدارەکان لە ١١ خال ئامادە کران. دەمەوێت لێرە بە کورتی باس لەو خالانە بکەم."
"پلاتفۆرمێکی هاوبەش بە ناوی ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی مەدەنی دابمەزرێت"
یاپجیئۆغلو باس لە ئەرکی رێکخراوەکانی مەدەنی و حیزبەکانی سیاسی کرد و وتی، "زانایان و رابەرانی ڕامان و رێکخراوە ناحکومییەکان و لایەنە سیاسییەکان و هەموو دامودەزگاکانمان؛ دەبێت ئاگادار بین کە قودس بڕگەی هاوبەشی ئێمەیە، ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەشمانە. بۆ ئەوەی کۆتایی بە داگیرکاری و هێرشە جینۆسایدییەکان بهێنرێت لە غەززە، پێویستە پلاتفۆرمێکی هاوبەش بە ناوی 'مەجلیسی کۆمەڵگەی مەدەنی' لە نێوان هەموو دامودەزگاکاندا دابمەزرێت. لە ئەنجامی ڕاوێژکارییەکانی لێرەدا پێویستە پلانی کارکردن لە کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەندا دابڕێژرێت و دەستبەجێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
"دەبێت زانایانمان هەموو کاتێک لەگەل گەل بن و لەو تێکۆشانەدا پێشەوایی بکەن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە ئەرکی زانایان لەبارەی پرسی غەززە کرد و وتی، "دەبێت زانایانمان هەموو کاتێک لەگەل گەل بن و لەو تێکۆشانەدا پێشەوایی بکەن. دەبێت زانایانمان لەبارەی جووەکان کە لە قورئان زۆر باسیان کراوە و سەهیۆنیزم لێکۆلینەوە ئەنجام بدەن و گەلەکەمان ئاگادار بکەن. زانایانمان دەبێت لە بیری گەلدا بیری دۆزی قودس و تێکۆشان و جیهاد بە مال و گیانیان دروست بکەن. دەبێت فەتوا لەبارەی بایکۆت کردنی شەریکە و مارکەکانی کە پشتگری لە داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن بدەن و هەوڵی جێبەجێ کردنی بدەن."
"تەواوی چالاکییەکان لەبارەی دۆزی قودس گرنگ و بە نرخن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە گرنگی هەموو جۆر چالاکیێک بۆ هۆشیارکردنی کۆمەڵگا لەبارەی خەتەری سەهیۆنیزم کرد و وتی، "تەواوی چالاکییەکان لەبارەی دۆزی قودس گرنگ و بە نرخن. دەبێت چالاکییەکان لەمبارەیە زیاتر و گەورەتر بکرێن. گردبوونەوە، کۆنفڕانس، پانێڵ، سیمینار، بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی، راگەیاندن، پێشانگای هونەری، بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆ، چالاکییەکانی سۆشیال میدیا، رێپێوان، هەڵمەتی هاوکاری و واژۆکردن، نوێژکردن لە مزگەوتەکان، چالاکییەکانی دوای نوێژی هەینی، چالاکییەکانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و هتد. پێویستە بۆنە و ئاهەنگەکان ڕێکبخرێن، دۆزی فەلەستین ڕوون بکرێتەوە و خەڵک ئاگادار بکرێتەوە و هۆشیار بکرێتەوە لە مەترسییەکانی سەهیۆنیزم."
"دەبێت هەرچی زووە هاوکاری مرۆیی بگەیەنرێتە غەززە"
یاپجیئۆغلو باس لە گرنگی گەیاندنی هەرچی زووەی هاوکاری بۆ غەززە کرد و وتی، "پێویستە بە زووترین کات هاوکاری مرۆیی لە رێگەی ئاسمانی و وشکانی و دەریاییەوە بگەیەنرێتە غەززە، بە فراوانترین بەشداریکردن. پێویستە فشار بخرێتە سەر میسڕ بۆ ئەوەی دەروازەی سنووری رەفەح بە کراوەیی بمێنێتەوە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان. پێویستە پشتگیری لەو هەڵمەتە هاوکارییانەی بۆ غەززە دەکرێن بکرێت."
"بایکۆت بژاردەیەک نییە، ئەرکێکی دونیەوی و ئوخرەوییە"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە دەبێت تەواوی دەزگا و رێکخراوەکانی بارزگانی و بە تایبەت حکومەت بەشداری لە بایکۆتکردنی چەتەی جینۆسایدکاری سەهیۆنی بکەن و وتی، "بایکۆت بژاردەیەک نییە، ئەرکێکی دونیەوی و ئوخرەوییە. دەبێت بزانرێت کە بایکۆتکردن کاریگەریێکی گەورەی لە تێکۆشانی دژی ئیسرائیلی داگیرکەر هەیە و گەل لەمارەیە هۆشیار بکرێت. بۆ کاریگەرکردنی ئەم بایکۆتە دەبێت تەواوی رێگا و شێوە و ئامێرەکان بەکار بهێنرێت. هەروەها دەبێت دەزگا و رێکخراوەکانی بازرگانی حکومەتیش بەشداری لە بایکۆت بکەن. بۆ ماوەیەکی دیار نە بەلکو بە شێوەیە بەردەوامی دەبێت بایکۆت بکرێت."
"دەبێت پەیوەندی مێژوویی و ڕۆشنبیری و باوەڕمان لەگەڵ مزگەوتی ئەقسا و قودس بۆ مەنهەجی پەروەردە زیاد بکرێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە گرنگی زیادکردنی پەیوەندی مێژوویی و ڕۆشنبیری و باوەڕی لەگەڵ مزگەوتی ئەقسا و قودس بۆ مەنهەجی پەروەردە کرد و وتی، "دەبێت تۆفانی ئەقسا وەک دەرفەتێک ببینرێت بۆ تێگەیاندنی دۆزی مزگەوتی ئەقسا و قودس بە منداڵەکانمان. دەبێت پەیوەندی مێژوویی و ڕۆشنبیری و باوەڕمان لەگەڵ مزگەوتی ئەقسا و قودس بۆ مەنهەجی پەروەردە زیاد بکرێت. لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هۆشیارکردنەوەدا، ئەو چالاکییانەی کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە، پێویستە زیاتر بەردەوام بن."
"بۆ گەیاندنی راستییەکان بە شێوەی راستەخۆ و دروست بە دونیا دەبێت 'ناوەندێکی هاوبەشی زانیاری' دروست بکرێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە تاوانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە غەززە کرد و وتی، "رژێمی داگیرکەر بە پچڕاندنی ئینتەرنێت لە غەززە، سەپاندنی فشار بە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆردومانکردنی ئۆفیسەکانی میدیا، شەهیدکردنی زیاتر لە ١٣٠ رۆژنامەنووس، هەوڵەکان بۆ بێ دەنگکردنی میدیاکان، هەوڵی داپۆشاندان و شاردنی جینۆساید و وەحشیەت دەکات. ئاشکراکردنی ئەم جینۆسایدە و پێشاندانی بە مرۆڤایەتی بە میدیا مومکین دەبێت. بۆ گەیاندنی راستییەکان بە شێوەی راستەخۆ و دروست بە دونیا دەبێت 'ناوەندێکی هاوبەشی زانیاری' دروست بکرێت. دەبێت ئەو زانیارییانەی لەوێ کۆدەکرێن لە بەرنامە و سۆشیال میدیا و میدیا و چاپەمەنی بکرێتە رۆژەڤ."
"دەبێت پەرلەمانتاران پەرلەمان و پەرلەمانیش حکومەت دەستبەکار بکات"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە دەبێت پەرلەمانتاران و پەرلەمان و حکومەت ئەرکەکەی لەبارەی جینۆسایدی غەززە جێبەجێ بکات و دواتر وتی، "دەبێت پەرلەمانتاران پەرلەمان و پەرلەمانیش حکومەت دەستبەکار بکات. پێویستە ئەندامانی پەرلەمان کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە رابگرن و لە ڕێگەی کردار و چالاکی جیاوازەوە بۆ جیهان بیگێڕنەوە، لەوانە چوون بۆ دەروازەی سنووری رەفەح. رێککەوتنی هاوکاری ئەمنی کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە نێوان فەلەستین و تورکیا واژۆ کرابوو، لە ساڵی ٢٠٢١ لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە. پێویستە حکومەت بانگهێشت بکرێت بۆ ئەوەی بەو رێکەوتنە چی پێویستە بیکات و هەوڵ بدرێت بۆ جێبەجێکردنی کردەیی ئەم رێکەوتنە."
"دەبێت پەیوەندی راستەخۆ و فەرمی لەگەڵ حەماس و گروپەکانی دیکەی کە ئەندامانی بەرەی خۆراگرین دابمەزرێنێت"
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە دەبێت تورکیا کۆتایی بە پەیوەندی دیپلۆماتیک، ئابووری، سیاسی و سەربازی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنێت و دواتر وتی، "دەبێت بۆ تێکۆشانی فەلەستین تەواوی هەوڵەکانی یاسایی، سیاسی، دیپلۆماتیک، سەربازی و بە تایبەت گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بدرێت. دەبێت پەیوەندی راستەخۆ و فەرمی لەگەڵ حەماس و گروپەکانی دیکەی کە ئەندامانی بەرەی خۆراگرین دابمەزرێنێت، لە تەواوی بوارەکان پشتگری و هاوکاری ئەنجام بدرێت. دەبێت تورکیا کۆتایی بە پەیوەندی دیپلۆماتیک، ئابووری، سیاسی و سەربازی لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکەری سەهیۆنی بهێنێت کە هەڕەشەیە لەبەرامبەر تورکیا و تەواوی مرۆڤایەتی. دەبێت ئاسمان و بەندەرەکانمان بە رووی تەواوی کەشتی و فڕۆکانە دابخرێن کە بەرەو رژێمی داگیرکەر دەچن یانیش دێن."
"دەبێت لووتکەیەک لەبارەی 'دۆزی قودس و فەلەستین' ئەنجام بدرێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە دەبێت تورکیا لەگەڵ جیهانی ئیسلام هەنگاوەکانی پێویست و کاریگەر لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بهاوێژێت و دواتر وتی، "ئەساس یەکێتیی ئوممەتە و فیتنە حەرامە. رێگای چارەسەریش یەکێتیی ئیسلامە. دۆزی قودس خاوەن رووحێکی یەکسختنە. نەبوونی یەکێتی لە نێوان مسوڵمانەکان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئیسرائیلی داگیرکەر. دەبێت تورکیا لە ئیستانبوول لەگەڵ جیهانی ئیسلام و ئەو وڵاتانەی لە لایەن سەهیۆنیزم بە دیل نەگراون لووتکەیەک لەبارەی 'دۆزی قودس و فەلەستین' ئامادە بکات. دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتی عەرەبی، رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، وڵاتانی D8 و وڵاتانی دژە سەهیۆنی، پێویستە کۆببنەوە و بڕیاری کۆنکرێتی بگرنەبەر و جێبەجێی بکەن کە داگیرکەری سەهیۆنی ئیسرائیل رابگرێت و کۆتایی بە داگیرکارییەکان بهێنێت."
"پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕێنمایی پێویست بدرێتە داواکارانی گشتی بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکرێت بۆ ئەوەی لە تورکیا دادگایی بکرێن"
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا باس لە پێویستی دادگایی کردنی باندی جینۆسایدکاری سەهیۆنی کرد و وتی، "دەبێت هەوڵەکانی پێویست بۆ دادگایی کردنی نەتانیاهۆ، کابینەکەی و هێزەکانی داگیرکەر کە بەشداریان لە تاوانی جینۆساید کردووە بدرێت. پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕێنمایی پێویست بدرێتە داواکارانی گشتی بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکرێت بۆ ئەوەی لە تورکیا دادگایی بکرێن. تەواوی جۆرەی پشتگری لە کەیسی جینۆساید لە لاهەی بدرێت، کەیسی رووداوی کەشتیی ماڤی مەڕمەڕە دووبارە بکرێتەوە و دادگاییکردن بەردەوام بێت. دەبێت بە پێداگری باس لەوە بکرێت کە سەهیۆنیزم و سەهیۆنییەکان گەورەترین رێگر لە بەرامبەر ئاشتیی دونیا و هەڕەشەیەکی گەورە لە بەرامبەر ئاستیی دونیان. دەبێت ئەم پێداگرییە تا ئەو کاتەی کە سەهیۆنیزم وەک خەتەرناکترین رێکخراوی تیرۆری قبول بکرێت بەردەوام بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.