ئەلهەکوم ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی انصارالله ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر عێراق و سوریا کرد.
ئەلکەهوم لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد، بەردەوام دەبن لە پشتگری لە گروپەکانی سوریا، عێراق، فەلەستین و گروپەکانی دیکەی ناوچەکە.
ئەمریکای داگیرکەر دوێنێ هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە سوریا و عێراق. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ٣ گیانیان لە دەست دا و ١١ کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر سوریا ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
چەند رۆژ پێشتر بنکەی ئەمریکای داگیرکەر لە ئوردن کرابوو ئامانج و ٣ سەربازی ئەمریکا کوژرابوون و ئەمریکا ئیدعا دەکات هێرشەکان وەکو وڵامدانەوە بەو هێرش ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە ویلایەتی خەیبەر-پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١٣ کەس شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
لە زەریای ئەتلەس لە ئەنجامی نوقم بوونی بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نزیکەی ٥٠ کۆچبەر بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەیر سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون کە ٣یان ئافرەت بوون.