لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر شاری ئۆدێسای وڵاتی ئۆکراینا لایەنی کەم ١٨ کەس گیانیان لە دەست دا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
کیریلۆ تیمۆشەنکۆ یاریدەدەری سەرۆکی ئۆفیسی سەرۆک کۆماریی ئۆکراینا لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، رووسیا بە مووشەک هێرشی کردووە سەر ناوچەی ئۆدێسا.
تیمۆشەنکۆ دەست نیشانی کرد، لە ئەنجامی هیرشەکەدا ١٨ کەس کوژران کە ٢یان منداڵ بوون و لایەنی کەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
دەست نیشان کرا، هێرشەکە بۆ سەر گوندێکی سەیران بە ناوی سەرخییڤکا و باڵەخانەیەکی ٩ نهۆمی ئەنجام درا.
باس لەوە کرا کە بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و چالاکیەکان بۆ رزگار کردنی ئەو کەسانەی لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەدا گیریان خواردووە بەردەوامە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مارتین گریفیتس بەڕێوبەری باری لەناکاو و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "داگیرکەریێکی زەوینی بۆ سەر رەفەح بە واتای ترۆما و مەرگی زیاتر دێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بە بۆنەی "١ی ئایار رۆژی کار و هاوپشتی" پەیامێکی بڵاو کردەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا و قودس لانیکەم ٢٠ فەلەستینیی دیکەی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٥٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بریندار بوون.