دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا دەستی بە چالاکیەکانی هاوکاری لە ئوگاندا کرد
دەزگاکە دەستی بە دابەش کردنی هاوکاریەکان بە سەر هەژار و فەقیرەکان لە وڵاتی ئوگاندای کیشوەری ئەفریقا کرد.
رێکخراوەکە بە دروست کردنی مزگەوت و بیری ئاو و هاوکاریەکانی قوتابخانەیی و سەربڕینی قوربانیەکان بۆ دەردی هەژار و فەقیرەکان دەبێتە دەرمان.
لە ئەنجامی چالاکیەکاندا دەزگاکە چووە وڵاتی ئوگاندای کیشوەری ئەفریقا و دەستی بە دابەش کردنی هاوکاریەکان بە سەر هەژار و فەقیرەکان کرد.
دەزگاکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە وڵات دەبێت و لە لایەن گەلی ناوچەکە بە خۆشحالی پێشوازی لێیان کرا.
حوسێن ئاتەش یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەیلیی ئەوڕووپا سەبارەت بە چالاکیەکانیان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) دا.
ئاتەش وتی، "لە شاری کامپالای پایتەختی وڵاتیی ئوگاندایین. چەند مانگ پێشتر هاتبووین و لێکۆلینەوەیەک سەبارەت بە پێوستەکان لە قوتابخانەی 'کیبولی موسلم'مان ئەنجام دابوو. دەبێت لە ناو قوتابخانەکە هەنێک شوێنەکان دووبارە دروست بکرێن. ئێستا چالاکیەکان بەردەوامن و إن شاء الله لە کاتێکی نزیکدا تەواو دەبێت. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت. ئەو قوتابخانەیە زۆر گرنگە. لێرە ٨٠٠ قوتابی پەروەردە دەبێت، ٦٠٠یان شەویش لەوێ دەمینن. ژمارەیەکی زۆریان یەتیمن. خێرخوازەکانمان بۆ دروست کردنی مەتبەخ و تەختیخەو هاوکاریان کرد."
ئاتەش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانیان لە ئوگاندا و بۆ بەردەوام بوونی هاوکاریەکان بانگێشتی خێرخوازەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٨٢ کەس.
چەندین شارۆچکە و گوندی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا بوونە ئامانجی هێرشەکانی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
حازم قاسم، وتەبێژی حەماس ئەو ئیدیعایانەی کە لەلایەن کەناڵی ١٤ی سەهیۆنییەوە سەبارەت بە پلاندانانی حەماس بۆ ڕفاندنی سەربازان لە کەرتی غەززە بڵاو کراونەتەوە، بە درۆی پەتی و هاندانی ئاشکرا وەسف کرد.
دەیان دانیشتووی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا ڕێوڕەسمی تەلمودی بەرامبەر قوبەتوسەخرەیان ئەنجام دا.