لە هیندستان بینایەک داڕما: ٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی داڕمانی بینایەک لە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستان لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای وەزیر هاسەنگانج لە شاری لاکنۆی پایتەختی ئۆتار پرادێش رووی داوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، باڵەخانەیەک بە هۆکارێکی نادیار داڕما.
دوای رووداوەکە تیمی تەندروستی و فریاگوزاری زۆر ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لەئەنجامی چالاکیەکاندا ٣ کەس بە مردوویی لە داروپەردووەکە دەرهێنران، هاوکات چەند کەسێکیش بە برینداری رزگار کران.
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.