لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئاگر لە نەخۆشخانەیەک کەوتەوە و لە ئەنجامی ئاگرەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەتەریەی قاهیرە رووی داوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر، حوسام عەبدولغەفار، لە راگەیەندراوەکەیدا دەست نیشانی کرد، ئاگر لە نەخۆشخانەکە کەوتووە، کە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ کەسیش برینداربوون .
عەبدولغەفار ڕایگەیاند، دوای یەکەم دەستێوەردانی پزیشکی بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی نزیک کراون.
ئاگرەکە لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوە کوژێنرایەوە.
داواکاری گشتی قاهیرە لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا تاوەکو ئێستا ٢١٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەڕان لە ناو مەعدەنە رووخاوەکە لە شارۆچکەی ئیلیچی پارێزگای ئەرزنجان تەرمی ٢ کرێکار دۆزرایەوە
قوتابییەکانی زانکۆی گازی لە ئەنقەرە کە خۆپیشاندانی پشتگری لە فەلەستین و ئیدانەی کردنی رژێمی داگیرکەریان ئەنجام دەدا رووبەڕووی هێرشی گروپێکی نەژادپەرستی کەمالیست بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە ٤یان منداڵن.