لە موسڵ لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا ئاگر دەرکەوت: لایەنی کەم ١١٣ کوژراو و ٥٠٠ بریندار

لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە هۆلێک لە کاتی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لایەنی کەم ١١٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە قەزای حەمدانیە رووی دا کە بەشێکی گەورەی دانیشتوانی کریستیانن.
ئەحمەد حەمدانی جێگری بەڕێوبەری دایرەی تەندروستی موسڵ راگەیاند کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا لایەنی کەم ١١٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
حەمدانی باسی لەوە کرد کە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی موسڵ، هەولێر و دهۆک کراون و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانیەکان هەیە.
دەست نیشان کرا، لە کاتی رووداوەکە لە ناو هۆلەکەدا زیاتر لە ٨٠٠ کەس هەبوون.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بووک و زاواش گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی راگەیەندراوی شاهێدحالەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا رووی داوە و بەهۆی رووخانی بانی هۆلەکە مرۆڤەکان نەیانتوانیوە رابکەن.
بەشێکی گەورەی قوربانیەکان بەهۆی دووکەڵەوە خێنکاون و هەنێکیان منداڵ و ئافرەت و پیر بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.