یاپجیئۆغلو: کاتێک یەکێتی ئومەت دەشکێت، کاریگەرییەکەی نامێنێت

زەکەریا یاپجیئۆغلو، سەرۆکی گشتی هودا پار، رایگەیاند، "پێویستە بەپەلە گفتوگۆ و گەیشتن بە ئەنجامێک لەسەر چۆنیەتی راگرتنی خوێنڕشتن لە غەززە و فەلەستین، چۆنیەتی نەهێشتنی برسێتی و هەژاری لەوێ، چۆنیەتی راگرتنی وێرانکاری لەوێ و ئاوەدانکردنەوەی دووبارە بکەین."
زەکەریا یاپجیئۆغلو، سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە چوارەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرلەمانتارانی ئیسلامی کە لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو لە وتاری دەستپێکی بەرنامەکەدا لێدوانی گرنگی دا.
بەرنامەکە کە تیایدا خالد مەشعەل نوێنەری دەرەوەی حەماس لە ڕێگەی تەلەکۆنفرانسەوە قسەی کرد و بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتارانی دەیان وڵاتی ئیسلامی بە شێوەی شەخسی بەشدارییان کرد، بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو، سەرۆکی گشتی هودا پار لە بەرنامەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەو دۆخە پڕ لە ئازارەی ئومەتی تێدایە بەهۆی دووبەرەکییەوەیە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەستنیشانکردنی دروست بکرێت و چارەسەرکردن دەست پێبکرێت بۆ ئەوەی ئەم دۆخە ڕاست بکرێتەوە.
یاپجیئۆغلو رایگەیاند کە ئومەت بە کاتە سەختەکاندا تێدەپەڕێت و رایگەیاند کە کاتێک یەکێتی ئومەت دەشکێت، کاریگەرییەکەی نامێنێت.
ناوبراو وتی، "ئێمە بە کاتە سەختەکاندا تێدەپەڕین. تاقیکردنەوەکەمان زۆرە قورسە. ماوەی ٧ هەفتەیە ئاگر بەسەر غەززە دەبارێت. غەززە ماوەی ١٧ ساڵە گەمارۆدراوە. فەلەستین ١٠٦ ساڵە لەژێر داگیرکاریدایە. کاتێک یەکڕیزیمان تێکچوو، ئیتر هیچ رێگرییەکمان نەبوو و دەسەڵاتمان پەرش و بڵاو بوو. دیل کراین، لە پێمان درا، ڕێزمان پێشێل کرا. منداڵەکانمان سەربڕدران، شارۆچکەکانمان وێران بوون، موڵک و ماڵی ئێمە تاڵان کرا، خوێنمان ڕژا. بەداخەوە هێشتا ئەم دۆخە بەردەوامە. ئێمە تاوتوێی ئەم دۆخە و چۆنیەتی وەستاندنی دەکەین. بەداخەوە لە ڕاستیدا ناتوانین زۆر شت بکەین. چونکە ئێمە ماوەیەکی زۆر درێژە تەنها لەڕووی ئەنجامەوە باسی ئەو بابەتە دەکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناتوانین زۆر کاریگەر بین لەسەر ئەنجامەکان."
"ئەوانەی بەدەل نادەن یان توانای ئەوەیان نییە بەدەل بدەن هیچ ئەنجامێکیان دەست ناکەوێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "ئەمڕۆ دەبێ بتوانین گفتوگۆ بکەین و بڕیار بدەین کە چۆن دەتوانین ئەم دەرئەنجامە بە ئازارانە نەهێڵین. پێویستە بەپەلە گفتوگۆ بکەین و بگەینە ئەنجامێک کە چۆن خوێنڕشتنی غەززە و فەلەستین ڕابگرین، چۆن برسێتی و هەژاری لەوێ لەناو دەبەین، چۆن لەوێ وێرانکارییەکان ڕابگرین و لەوێ ئاوەدان دەکەینەوە. بۆچی لاواز بووین؟ بۆ بێدەسەڵات بووین؟ لاوازی سیاسیمان چین؟ چۆن دەتوانین بەسەر لاوازی ئابووری خۆماندا زاڵ بین؟ ڕێگاکانی زاڵبوون بەسەر لاوازییە ڕۆحی و فیکرییەکانمان چین؟ بێگومان لە درێژخایەندا پێویستە زیاتر بیر لەم بابەتانە بکەینەوە و وەڵامی ئەم پرسیارە بنیاتنەر و سەختانە بدۆزینەوە. پێویستە زانا و ئەکادیمی و سیاسەتمەدارەکانمان بیر لەو بابەتانە بکەنەوە و وەڵامیان بۆ بدۆزنەوە. بۆ چارەسەری دروست، سەرەتا دەبێت دەستنیشانکردنەکە بە دروستی ئەنجام بدرێت. پێویستە بەپەلە ئەم بابەتانە بخرێنە بەرنامەی کاری ئومەتەوە. پرسیارەکە ئەوەیە نەخۆشی ئێمە چییە، چۆن چارەسەری بکەین و بە زووترین کات ئومەت بخەینەوە سەر پێی خۆی؟ پێویستە ئەوە بزانین کە؛ ئەوانەی بەدەل نادەن یان توانای ئەوەیان نییە بەدەل بدەن، ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن."
ناوبراو لە بەردەوامی پرسە و سەروخۆشیی خۆی بەهۆی شەهادەتی ئەحمەد بەحر جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی فەلەستین و شەهیدەکانی دیکەی بەرخۆدان راگەیاند و وتی، "لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە تاقیکردنەوەی براکانمان لەوێ سووک بکات و پێیان بە جێگیری بهێڵێتەوە. خوای گەورە ئەو دەرفەت و دەسەڵاتەمان پێ ببەخشێت کە بە فیعلی زیاتر یارمەتی برا موجاهید و ستەملێکراوەکانمان لەوێ بدەین."
بەرنامەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و دانیشتنی رۆژی یەکەم بە گرتنی وێنەی گشتی کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە باکووری وڵاتی مەغریب ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.