لە وڵاتی رووسیا ١.٧ هەزار خانووی دیکە لە ژێر ئاوەکانی لافاودا مانەوە و ژمارەی خانووکانی کە لە ژێر ئاوی لافاودا مانەتەوە گەشتە نزیکەی ١٨ هەزار خانوو.
دوای دەستپێکردنی وەرزی بەهار لە ناوچەکانی ئۆرێنبورگ و کورگان باران بووە هۆی هەڵسانی لافاو.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی رووسیا، تاوەکو ئێستا ١٧ هەزار و ٨٠٨ خانوو لە ژێر ئاوەکاندا ماون.
ئەلێکساندر کورەنکۆڤ سەرۆکی وەزارەتی باری لەناکاوی فیدڕاسیۆنی رووسیا رۆژی رابردوو بە پوتین سەرۆکی وڵات راگەیاندبوو کە ئاوی لافاو گەشتووە ئاستێکی مەترسیدار بەڵام دەستی بە دابەزین کردووە.
هەروەها باسی لەوە کرد کە پێدەچێت لە ناوچەی کورگان ئاوەکە تا ١٠ مەتر بەرز ببێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە هەموو جۆرە وەحشیەتێکی ئەنجام دەدات لە قودس هاوڵاتیێکی ڕحای شەهید کرد.
لە ئەوروپا لە ٣ ساڵی کۆتاییدا زیاتر لە ٥٠ منداڵی تەنها کە گەشتبوون بە ئەوروپا بێ سەروشوێن بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە ویلایەتی خەیبەر-پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١٣ کەس شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.