سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
داگیرکەرانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو لە نابلوس و قەلقیلیا لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
یانەی ئەسیرانی فەلەستینی لە راگەیەندراوێکی نووسراو باسی لەوە کرد کە داگیرکەران ژمارەیەکی زۆر فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە کە هەنێکیان ئافرەت بوون.
لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە رژێمی داگیرکەر لە کەرتی رۆژئاوا ٨ هەزار و ٢٧٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی زۆر جار بە بەهانەکانی جۆراجۆر هێرش دەکاتە سەر کەرتی رۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکات.
هێرشەکان زۆر جار لە کاتەکانی شەو ئەنجام دەدرێن و داگیرکەران لە کاتی هەڵکوتانە زیان بە خانووی فەلەستینییەکان دەگەیێنن و ماڵەکان تاڵان دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مارتین گریفیتس بەڕێوبەری باری لەناکاو و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "داگیرکەریێکی زەوینی بۆ سەر رەفەح بە واتای ترۆما و مەرگی زیاتر دێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بە بۆنەی "١ی ئایار رۆژی کار و هاوپشتی" پەیامێکی بڵاو کردەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا و قودس لانیکەم ٢٠ فەلەستینیی دیکەی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٥٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بریندار بوون.