لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی ئەندامبوونی گشتیی فەلەستین بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکا ڤێتۆ کرا.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ بۆ ئەندامبوونی گشتیی فەلەستین بە نەتەوە یەکگرتووەکان درا.
١٢ وڵات دەنگی بەڵێ و ٢ وڵاتیش دەنگی بێ لایەنیان دایەوە بەڵام ئەمریکا ڕەشنووسەکەی ڤێتۆ کردەوە.
ڕەشنووسەکە لە لایەن جەزائیر پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.
ئەمریکا دەنگی نەخێری بە کار هێنا. بەریتانیا و سویسرا دەنگی بێ لایەن و رووسیا، چین، فەڕەنسا، جەزائیر، مالتا، ئێکوادۆر، گویانا، سۆلڤەنیا، سیەرالیۆن، مۆزامبیک، کۆریای باشوور و ژاپۆن دەنگی بەڵێنیان دایەوە.
بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسەکە دەبێت هیچ یەکێک لە ٥ ئەندامی بەردەوامی دەنگی نەخێر نەدەن و بە کۆی گشتی ٩ دەنگی بەڵێ بدرێت.
فەلەستین لە ساڵی ٢٠١١ داوای ئەندامبوونی گشتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو بەڵام پشتگری پێویستی وەرنەگرتبوو.
فەلەستین لە ساڵی ٢٠١٢ مافی ئەندامی چاودێری وەرگرتبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مارتین گریفیتس بەڕێوبەری باری لەناکاو و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "داگیرکەریێکی زەوینی بۆ سەر رەفەح بە واتای ترۆما و مەرگی زیاتر دێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بە بۆنەی "١ی ئایار رۆژی کار و هاوپشتی" پەیامێکی بڵاو کردەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا و قودس لانیکەم ٢٠ فەلەستینیی دیکەی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٥٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بریندار بوون.